ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی خەڵاتی ڕێزلێنانی بە شاعیری ئەمازیخی (مەلیکە مەزان )بەخشی.

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی خەڵاتی ڕێزلێنانی بە شاعیری ئەمازیخی (مەلیکە مەزان )بەخشی.

 

لەمەراسیمێکی شکۆداردا هۆڵی کتێبخانەی گشتی شاری هەولێر بەڕێز (موزەفەر ئەحمەد عەباس) نوێنەری کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی ژمارەیەک بەرچاو لە ڕۆشنبیران ،هونەرمەندان ، نوسەران ،شاعیران و کەسیاتی سیاسی ،خەڵاتی ڕێزلێنانی ناوەندی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشاعیری ئەمازیخی (خاتوو مەلیکە مەزان) بەخشی

ـ شایانی باسە، خاتوو مەلیکە مەزان شاعیری مەغریبی و گەلی ئامازیخیی لە ساڵی 1960 لە باکوری ئەفریقا لەدایکبووە ، ئەوخاتونە بەدۆستێکی گەورەی گەلی کورد ناسراوە ،یەکێکە لەوانەی هەمیشەخۆشەویستی بۆ گەلی کورد و ئاڵاو خاکی کوردستان و پێشمەرگەو خوێنی شەهیدان و سەروەر وسبولی نەتەوەکەمان هەبووە ، لەماوەی 30 ساڵی ڕابردوو وەک دۆست ودڵسۆزێکی بەئەمەک خۆشەویستی گەلی کورد لەمەیدان بووە ، داکۆکی لەدۆزی گەلی کورد کردووە ، چەندین لێکۆڵینەوە و رۆمان ودیوانی شیعری کاریگەری لەسەر کوردهەیە،بەردەوام لە ڕێی بەرهەمەکانیەوە پشتگیری لەگەلی کوردستان و دۆزە ڕەواکەی دەکات و ڕێزی زۆری بۆ قوربانیدان و تێکۆشانی پێشمەرگە هەیە

Top