دهۆك به‌هێزتر ده‌بێ

دهۆك به‌هێزتر ده‌بێ

دهۆك به‌هێزتر ده‌بێ
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشیی دهۆك ئه‌م وه‌رزه‌ به‌ ئاست و ئه‌نجامێكى باشدا ده‌ڕوات بۆ گه‌یشتن به‌ لوتكه‌ى یانه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی، دهۆكییه‌كان له‌ كۆى ئه‌نجامدانى 14 یارى خاوه‌نى 24 خاڵن و له‌ پله‌ى پێنجه‌می ریزبه‌ندى یانه‌كان دێن، له‌ گواستنه‌وه‌ى زستانه‌ دهۆك به‌رده‌وام بوو له‌ خۆ به‌هێزكردنى زیاتر و له‌م ناوه‌شدا ژماره‌یه‌ك یاریزانى گواسته‌وه‌ و چه‌ند یاریزانێكیش ریزى یانه‌كه‌یان جێهێشتووه‌، له‌م باره‌شه‌وه‌ كاوه‌ئیبراهیم ڕاهێنه‌رى گۆڵپارێزانى یانه‌ى دهۆك بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: له‌ ئاستى تیپه‌كه‌مان ڕازین وه‌كو تیپ كه‌ تاكو ئێستا له‌ كۆى ئه‌نجامدانى 14 یارى خاوه‌نى 24 خاڵین ئه‌وه‌ش بۆ ئێمه‌ ئه‌نجامێكى باشه‌، هه‌ر چه‌نده‌ ئێمه‌ هیواى زیاترمان به‌ تیپه‌كه‌ هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ بگه‌ینه‌ لوتكه‌ى یانه‌كان، له‌ باره‌ى هێنانى یاریزانى تریش گوتى" هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان رێوان ئه‌مین و به‌یار ئه‌بوبكر و ئه‌موری عیدان و عه‌باس نه‌جم وحوسێن نه‌جم و محه‌مه‌د عه‌باس و عیماد عیساش وه‌كو گۆڵپارێز هاتۆته‌ یانه‌كه‌مان، ئێمه‌ ئومێدى ئه‌وه‌مان هه‌بوو كه‌ ئه‌مساڵ كه‌ تیپه‌كه‌ بهێلینه‌وه‌ تاكو ئێستا ئه‌و به‌لێنانه‌ى داومانه‌ جێ به‌جێ مان كردووه‌ بۆ یانه‌كه‌، ئومێدی زیاتریشمان هه‌یه‌ وه‌كو ده‌سته‌ى راهێنه‌ران بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین له‌ یارییه‌كانى داهاتوو ئاست و ئه‌نجامى شایسته‌ تر پێشكه‌ش بكه‌ین بۆ شارى دهۆك و ببینه‌ یه‌كێك له‌ تیپه‌ سه‌ركێشه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی، له‌باره‌ى رۆیشتنى یاریزانانیش گوتى: ژماره‌یه‌ك له‌ یاریزانانى تیپه‌كه‌مان رۆیشتنه‌ و ئێمه‌ به‌ هێنانى ئه‌و یاریزانانه‌ شوێنى ئه‌وانمان پڕ كردۆته‌وه‌ هیوادارم بتوانین ئاستێكى باش پێشكه‌ش بكه‌ین ودڵى هانده‌رانمان خۆش بكه‌ین.
كارزان كانه‌بی

Top