كەمال محەمەد كۆنسێرتەكەی لە شاری سلێمانی دواخست

كەمال محەمەد كۆنسێرتەكەی لە شاری سلێمانی دواخست

بەهۆی ئەو كارەساتە دڵتەزێنەی ئەم دواییە كە بەسەر باكوور كوردستان و ڕۆژئاوای كوردستان هات,وەك هاوخەمییەك هونەرمەندی گۆرانیبێژ (كەمال محەمەد) كۆنسێرتەكەی دواخست .

ئەگەر چی بڕیار بوو بەمزووانە هونەرمەندی دیاری كورد(كەمال محەمەد) لە شاری سلێمانی كۆنسێرتێكی گۆرانی ئەنجام بدات, بەڵام دواجار ئەم هونەرمەندە لە نوێترین دەركەوتنیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام كورتە ڤیدیۆیەكی بڵاوكردەوە و تێیدا ئاماژەیدا كە كۆنسێرتەكەی لە شاری سلێمانی بۆ كاتێكی نادیار دواخرا, هەروەها كەمال محەمەد پەیامێكی ئاراستەی هەوادارانی كرد و ڕایگەیاند كە هەرچی زووە پلیتەكانیان بگەڕێننەوە بۆ ئەو شوێن و لایەنەی كە لێیان وەرگرتووە .

ئاسۆ كاكەیی

Top