لە زاخۆ بازاڕێكی كۆن نوێ دەكرێتەوە
لە ئێستادا حكومەتی هەرێمی كوردستان پلانی هەیە كە بازاڕێكی كۆن لە شاری زاخۆ نوێ بكاتەوە كە تەمەنی بۆ 150 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە, لە ڕابردوودا سەرجەم خەڵكی ناوچەكە بژێوی ژیانیان لەسەر ئەم بازاڕە بوو .
ئەگەر چی بازاڕی دێرینی زاخۆ بەم دواییە فەرامۆش كرابوو,ئێستا نۆژەنكردنەوەی ئەم بازاڕە كۆنە بە شێوەیەك دووبارە درووست دەكرێتەوە كە ببێتە بازاڕێكی هەمەجۆر و سەرنجی گەشتیارانی ناوەخۆ و بیانی بۆ لای خۆی رابكێشێت .
حكومەتی هەرێمی كوردستان پلانی هەیە بە گوژمەی یەك ملیار دینار بازاڕەكە نۆژەن بكاتەوەو لە ئێستادا كارەكان هەنگاوی باشی بڕیوەو لە قۆناغی كۆتایی نزیك بۆوتەوە .
ئاسۆ كاكەیی