ماڵی ڕۆشنبیریی جیهان زیندووكردنەوەی ئەدەب وهونەر

ماڵی ڕۆشنبیریی جیهان زیندووكردنەوەی ئەدەب وهونەر

ماڵی رۆشنبیریی زانكۆی جیهان گرنگی بە كەلتوور و فۆلكلۆری گەلەكەمان دەدات، لەو ماڵەدا هونەری شێوەكاری و كاری دەستی و گۆزەكاری و فەخار لەسەر دەستی ژمارەیەك خانمە هونەرمەند، بە جوانترین شێوەكاری لەسەر دەكرێت، هەفتەی جارێك ئاهەنگی میوزیك و گۆرانیی تێدا پێشكەش دەكرێت و بووتە ماڵی گەشتیاران، هەر لەو ماڵەدا كۆڕی ئەدەبی و هونەری لە بۆنە و یادەكاندا ئامادەكاریی بۆ دەكرێت، ستافێك لە ئافرەتانی لێهاتوو بەڕێوەی دەبەن،لەو ماڵەدا كتێبخانەیەكی خنجیلانە هەیە بۆخوێنەران، بەشێك لە كتێب و چاپ و بەرهەمەكانی دكتۆر نەوزاد باجگر سەرۆكی ئەمیندارێتی زانكۆكانی جیهانی لە خۆگرتووە،ئەوماڵە سەر بەدەزگای ڕۆشنبیریی زانكۆكانی جیهانە، كاتێك سەردانی ئەم ماڵە دەكەیت هەست دەكەیت لە ناو ماڵێكی فۆلكۆریی كوردەواری دایت، سیماو خەسڵەتی ڕەسەنایەتیی پێوە دیارە، كە دەچیتە ئەو ماڵە بە چایەكی شیرین پێشوازیت لێ دەكرێت، هەموو ڕۆژانی شەمە لەو ماڵەدا ئاهەنگی گۆرانی و مۆسیقا ساز دەكرێت و میوانانی بیانی و عەرەبیش بەشدار دەبن لە گوتنی گۆرانیدا و جار چارەش كۆڕی ئەدەبی و شیعریی لێ ئەنجام دەدرێت، لە بۆنە و یادەكانیشدا پڕۆگرامی تایبەتی تێدا ساز دەكرێ، لۆكەێشنی ئەم شوێنە لە كلیپی گۆرانییەكی خانمە هونەرمەند بەكار هاتووە، ژمارەیەك كەناڵ بەرنامە و ڕاپۆڕتیان تێدائە نجام داوە. لەم بارەیەوە ئەندازیار بوهان سابیر سەرۆكی دەزگاکە گوتی: «مەبەستمان لە كردنەوەی ئەو لقەی دەزگاكەمان بەناوی ماڵی ڕۆشنبیریی زانكۆی جیهان لەسەر قەڵای دێرینی هەولێر، زیاتر خزمەتكردنی بواری كەلتووری و ئەدەبی و هونەرە،لە هەمان كاتدا پێشاندانی ماڵێكی فۆلكلۆرییە بە گەشتیاران، ئامانجمان لەم ماڵە خزمەتكردن و زیندوو ڕاگرتنی كەلتوری گەلەكەمانە».

ماڵی ڕۆشنبیریی جیهان زیندووكردنەوەی ئەدەب وهونەر

زیاد كەریم بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان لە بارەی گرنگیی ئەو ماڵە ڕۆشنبیرییەوە گوتی: «ئەو ماڵە ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی هەر چالاكییەكی ئەدەبی و هونەری و كۆڕو كۆبونەوەیەك، ڕۆژانە قوتابیانی قوتابخانەكانی هەولێر بە مەبەستی ئەنجامدانی گەشتی زانستی سەردانی ئەو ماڵە دەكەن، ئەمە جگە لەوەی هونەرمەندان وەك ژوانگەیەكی هونەری هاموشۆی دەكەن، لە داهاتووشدا فیستیڤاڵێكی شیعریی لێ ئەنجام دەدرێت.»

ماڵی ڕۆشنبیریی جیهان زیندووكردنەوەی ئەدەب وهونەر

مامۆستا مەڕوە لەتیف بەرپرسی ماڵی ڕۆشنبیری جیهان لە قەڵات وتی: ڕۆژانە گەشتیارو میوانێكی زۆری سەردانی ماڵەكەمان. دەكەن بە مەبەستی بەسەربردنی كاتەكانیان و ئاشنابونی بەبەشەكان و تۆماركردنی یادەوەریەكانیان، ئەو ماڵە لەكاتژمێر 9ی بەیانی تاكو 5ی ئێوارە كراوەیە، ئەو ماڵە جوانتری ماڵە كە چالاكی هونەری و ئەدەبی تێدا دەكرێت لە ماڵەكانی تری قەڵای هەولێر، كە بۆتە مایەی سەرسامی ئامادەبوان.

ماڵی ڕۆشنبیریی جیهان زیندووكردنەوەی ئەدەب وهونەر
Top