سەنا بەرزنجی نوێترین بەرهەمی گۆرانیی پێشكەش بە ژینا ئەمینی دەكات

سەنا بەرزنجی نوێترین بەرهەمی گۆرانیی پێشكەش بە ژینا ئەمینی دەكات

كچە گۆرانیبێژی ڕۆژهەڵاتی كوردستان (سەنا بەرزنجی) نوێترین بەرهەمی گۆرانی خۆی پێشكەش بە (ژینا ئەمینی) دەكات .

دوای نزیكەی یەك ساڵ و نیو لە بێدەنگیی, سەنا بەرزنجی لە چانێڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بەرهەمێكی نوێی بەناوی (هەر ئەو كچەم) بڵاوكردەوە كە هونەرمەند (ژیار بەرزنجی) تێكستەكەی نووسیوەتەوەو (مەتین پسایندە) موزیكی بەرهەمەكەی ئامادەكردووە,هەروەها (ناسر حەیدەری) كاری دەرهێنانی ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییەكەی ئەنجامداوە .

شایەنی باسە..سەنا بەرزنجی كە خاوەنی ژمارەیەكی زۆری گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپە, لەبارەی گۆرانی(هەر ئەو كچەم) لە چەند هەفتەی ڕابردوو لەگەڵ ڕاگەیاندنی بەرهەمە نوێیەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام نووسیبووی: دوای ساڵ و نیوێک بێ دەنگی بڕیارم دا بە گۆرانیەک بگەرێمەوە کە هەندێك باسی خۆمتان بۆ بکەم ئەمە یەکەم تراکی ئەلبوومی نوێی منە,ئەم تراکە نەك تەنها بۆ من بەڵکو بۆ هەموو کچان و ژنانی وڵاتەکەمە .

ئاسۆ كاكەیی

Top