دینا بەرهەمێكی دیكەی هونەرمەند (حەسەن زیرەك) دەڵێتەوە

دینا بەرهەمێكی دیكەی هونەرمەند (حەسەن زیرەك) دەڵێتەوە

خانمە گۆرانیبێژی كورد دینا, دوای ئەوەی گۆرانی (كەتانە)ی گوتەوە لە ئێستادا بەرهەمێكی دیكەی هونەرمەندی گەورەی كورد (حەسەن زیرەك) نوێدەكاتەوە .

دینا لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب گۆرانی(ئامینێ گیان)ی هونەرمەندی كۆچكردوو حەسەن زیرەك بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە كە هونەرمەند (هەڵكەوت زاهیر) موزیكی بەرهەمەكەی ئامادەكردووەو (بڕیار فەتاح) كاری دەرهێنانی ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییەكەی ئەنجامداوە .

شایەنی باسە..ڤیدیۆ كلیپی ئەم بەرهەمە نوێێەی (دینا) تا ڕادەیەكی زۆر نزیكە لە دوایین بەرهەمی, كە ئەویش بریتی بوو لە گۆرانی فۆلكلۆر(ئای یە ئۆی یە) كە لە هەمان شوێن و لەگەڵ هەمان ستاف كاری وێنەگرتنی ئەنجامدراوە .

ئاسۆ كاكەیی

Top