سەهیم عومەر خەلیفە لە گرنگترین فێستیڤاڵی بەڵگەفیلمی بەلجیکا

سەهیم عومەر خەلیفە لە گرنگترین فێستیڤاڵی بەڵگەفیلمی بەلجیکا

بەڵگەفیلمێکی سەهیم عومەر خەلیفە دەرهێنەری کورد، لەبارەی (لەتیف ئەلعانی) فۆتۆگرافەری عێراقی، وەک فیلمی دەستپێکی فێستیڤاڵی بەڵگەفیلمی دوکڤێلا هەڵبژێردراوە و لە بەشی فیلمە بەلجیکییەکانیش لە کێبڕکێدایە.

سەهیم عومەر خەلیفە لە گرنگترین فێستیڤاڵی بەڵگەفیلمی بەلجیکا

بەڵگەفیلمەکە بەناوی (جوانیی شاراوەی عێراق)ـە، تێیدا باس لە لەتیف ئەلعانی و بەرهەمەکانی دەکات، کە وێنەی زۆری لە باشووری کوردستان گرتووە، بە تایبەتیش سەرکردەکانی کورد، لەوانە مەلا مستەفا بارزانی، سەرۆک بارزانی و ئیدریس بارزانی.
فێستیڤاڵی بەڵگەفیلمی دوکڤێلا بە گرنگترین فێستیڤاڵی بەڵگەفیلمە لە بەلجیکا دەناسرێت و لە شاری لۆڤین لە 22-30ـی ئازاری ئەمساڵ 2023 بەڕێوە دەچێت و یەکێک لەو فێستیڤاڵانەیە کە براوەی فیلمی لیژنەی دادوەرییە، دەچێتە لیستی درێژی بەربژێرکراون بۆ خەڵاتی ئۆسکار.

سەهیم عومەر خەلیفە لە گرنگترین فێستیڤاڵی بەڵگەفیلمی بەلجیکا

(باوکی هونەری فۆتۆگرافی عێراقی) نازناوێکە خەڵک بە لەتیف ئەلعانییان داوە کە بە کامێراکەی ژیانی رۆژانەی لە عێراق و باشووری کوردستان تۆمار کردووە. فیلمەکە لە ساڵی 2020 لە بەغداد و چەند ناوچەیەکی باشووری کوردستان وێنەگیراوە و ساڵێک دوای وێنەگرتنی، ئەو فۆتۆگرافەرە کۆچی دوایی کردووەك بە گشتی بەرهەمهێنانی فیلمەکە پێنج ساڵی خایاندووە.
لەم بەرهەمەدا تیشک خراوەتە سەر ژیانی ئەو هونەرمەندە و وێستگە گرنگەکانی ژیانی، لە بەشێکیدا باس لە پەیوەندیی لەگەڵ کورد و تێڕوانینی بۆ کوردستان کراوە.

سەهیم عومەر خەلیفە لە گرنگترین فێستیڤاڵی بەڵگەفیلمی بەلجیکا

لەم بەرهەمەدا لاس بێلگاس بەرهەمهێنەری سەرکییە و لە نووسین و دەرهێنانی فیلمەکەدا هاوکاری خەلیفە بووە، هەروەها سۆمەریان بۆ بەرهەمهێنانی دراما لە عێراق و «Faitesunvoeu» لە فەرەنسا بەرهەمهێنەرینە، جگە لە کەناڵی «ART»ـی فەرەنسی و 12 کەناڵی دیکە بەرهەمهێنەری هاوبەشی فیلمەکەن.
لەتیف ئەلعانی، لە 18 تشرینی دووەمی ساڵی 2021 لە تەمەنی 89 ساڵیدا، بەهۆی نەخۆشییەوە لە بەغداد کۆچی دوایی کرد.

سەهیم عومەر خەلیفە لە گرنگترین فێستیڤاڵی بەڵگەفیلمی بەلجیکا
Top