بەهۆی نقووم بوونی بەلەمێک لە پاکستان ١١ قوتابی گیانیان لەدەستدا

بەهۆی نقووم بوونی بەلەمێک لە پاکستان ١١ قوتابی گیانیان لەدەستدا

 

لە ئەنجامی هەڵگەڕانەوەی بەلەمێک کە چەندین قوتابی هەڵگرتبوو لە بەنداوێکی خەیبەر پختونخوا لە پاکستان، بەلانیکەم ١١ قوتابی گیانیان لەدەستدا و ٨ قوتابیی دیکە بێسەروشوێنن.

بەگوێرەی میدیاکانی پاکستان، 30 قوتابیی قوتابخانە لە ناوچەی کۆهات، بۆ سواری بەلەم چوونەتە بەنداوی "تەندا"  تووشی ڕووداو بوون.

بەپێی ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان، لەم ڕووداوەدا ١١ قوتابی کە تەمەنیان لە نێوان ٧ بۆ ١١ ساڵدایە گیانیان لەدەستداوە و ٨ قوتابیش بێسەروشوێن بوون.

هەروەها بەرپرسانی پۆلیس ڕایانگەیاند: كە ئەو ٦ قوتابییەی كە ڕزگارکراون بارودۆخیان ناجێگیرە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top