هونەرمەند غازی غەفوور كۆچی دوایی كرد

هونەرمەند غازی غەفوور كۆچی دوایی كرد

ئەكتەر و شانۆكاری دیاری كورد (غازی غەفوور) بە هۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد .

شەوی چوارشەممە ڕێكەوتی 25/1/2023 ئەكتەری بە ئەزموون و شانۆكاری دیاری شاری هەولێر(غازی غەفوور) كە دەكاتە برای هونەرمەند فەرهەنگ غەفوور بە هۆی نەخۆشی كۆچی دوایی كرد .

غازی غەفوور یەكێكە لە ئەكتەرە دیارەكانی كوردستان و ساڵانێكی زۆر لە بواری هونەری شانۆ و دراما كاری دەكرد, ئەم هونەرمەندە چەندین كاری تەلەفزیۆنی هەیە و لە ژمارەیەك زنجیرە دراما بەشداری كردووە, ئەگەرچی باری تەندرووستی ڕێگربوو كە لەمدواییە نەیتوانی بەردەوامی بە هونەرەكەی بدات, بەڵام دوای ڕاپەڕینی گەلی كوردستان دەركەوتنی غازی غەفوور لە بواری شانۆ و دراما وایكرد كە جێ پەنجەی دیار بێت و لە دەیان كاری شانۆیی سەركەوتوو و زنجیرە دراما بەشداری بكات .

ئاسۆ كاكەیی

Top