لەهێرشێک بە چەقۆ بۆ سەر شەمەندەفەرێک لە ئەڵمانیا؛ ٢ کەس کوژران

لەهێرشێک بە چەقۆ بۆ سەر شەمەندەفەرێک لە ئەڵمانیا؛ ٢ کەس کوژران

 

 

لە ئەنجامی هێرشێکی چەقۆ بۆ سەر شەمەندەفەرێکی نەفەر هەڵگر کە لە کیلەوە بەرەو هامبۆرگی ئەڵمانیا دەڕۆیشت، ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٥ کەسیش برینداربوون.

سابین سوتەرلین واک، وەزیری ناوخۆی ویلایەتی شلسویگ-هۆڵشتاین لە ئەڵمانیا ڕایگەیاند:  نزیک کاتژمێر ١٥:٠٠ بە (کاتی ناوخۆ) لە وێستگەی شەمەندەفەری بروکسێد لە نزیک شاری هامبۆرگ کەسێک بە چەقۆ هێرشی کردە سەرخەڵكەكە و لەهێرشەكەدا دوو کەس کوژران و پێنج کەسیش بریندار بوون.

لە لایەکی دیکەوە وتەبێژی پۆلیسی ئەم ویلایەتە ڕایگەیاند، کە گومانلێکراوێک لە پێوەندی لەگەڵ ئەم هێرشەدا دەستبەسەر کراوە.

گەشتەکانی شەمەندەفەری RE7 ی شوێنی ڕووداوەکە هەڵوەشایەوە و ئەفسەرانی پۆلیس ڕایانگەیاند کە چوونە ژوورەوەی قەدەغەیە.

تا ئێستا هۆکاری ئەم هێرشە نەزانراوە و چەندین ئامبولانس و هەلیکۆپتەرێکی ئامبولانس ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کران.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top