مایكرۆسۆفت سپیكەرێكی ناوازەی بەرهەمهێناوە

مایكرۆسۆفت سپیكەرێكی ناوازەی بەرهەمهێناوە

 كۆمپانیای مایكرۆسۆفت بەم دواییە سپیكەرێكی زۆر ناوازەی بەرهەمهێناوە و شێوە و دیزاینی سپیكەرەكە هێلكەیی شێوەیە و لۆگۆی مایكرۆسۆفتی لەسەرە. شوێنی دانانی چوار پۆرتی هەیە یەكێك لەو پۆرتانە HDMIیە بۆ تەلەڤزیۆنە سمارتەكان. بەكارهێنەر دەتوانێت دوو شاشە و دوو ئامێری دیكە بە سپیكەرەكە پەیوەند بكا.

سپیكەرەكە دەنگە دەنگی زیادی كەم دەكاتەوە. لەكاتی كۆبوونەوەكاندا مایكی بەكارهێنەر لە بواری دەنگەوە بە باشی دەنگەكەی دەبیسترێ. لەگەڵ زۆربەی پرۆگرامەكانی مایكرۆسۆت بۆ نموونە پاوەرپۆینت دەگونجێت. بەكارهێنەر دەتوانێت لە رێگای دوورەوە كۆنترۆڵی سلایدەكان بكات. بەهۆی سیستەمی بلوتوسەوە لەگەڵ ئامێرەكان پەیوەند دەدرێت.

 

Top