چارەسەر بە كۆلاجین

چارەسەر  بە  كۆلاجین

كۆلاجین Collagen بە بڵاوترین جۆری پرۆتین لە لەشدا هەژمار دەكرێت لە شانە بەستەرەكانەوە بگرە تا دەگاتە ماسوولكە و بۆڕییەكانی خوێن، هەروەها پاراستنی تەندروستیی ئێسك و جومگەكان و پاراستنی توانای لاستیكیی پێست. لەگەڵ تەمەندا، كۆلاجین تێك دەشكێت و تونای لەش بۆ دروستكردنی قورس دەبێت، بۆیە زۆر جار پێویست بە وەرگرتنی كۆلاجین بە رێنمایی دكتۆر دەكات بە شێوەی پاودەر، كەپسول، شلە یان گیراوە، لەگەڵ دەرزیی راستەوخۆی پێست یان فیلەری كۆلاجین Collagen fillers. بە گشتی بەكارهێنانی كۆلاجین بە رێنمایی دكتۆر بێ زیانە، سوودەكانی چارەسەر بە كۆلاجین: باشتركردنی تونای لاستیكیی پێست و كەمكردنەوەی لۆچبوونەكان لە بەساڵاچوواندا، بەهێزكردنی ئێسك، باشتركردنی گەشەی قژ، هاندانی گەشەی نینۆكەكان، كەمكردنەوەی ئازاری سەوەفانی جومگە و سخبوون، بەتایبەتی جومگەی ئەژنۆ، زیادكردنی بارستایی و هێزی ماسوولكەكان،، لەوانەشە كە رۆڵی هەبێت بۆ كۆنترۆڵكردنی پەستانی خوێن و ئاستی شەكری خوێ.

Top