سامسۆنگ پێشانگای نوێی ئەزموونی Galaxy دەکاتەوە بە هاوبەشی لەگەڵ Unpacked 2023

سامسۆنگ پێشانگای نوێی ئەزموونی Galaxy دەکاتەوە بە هاوبەشی لەگەڵ Unpacked 2023

کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە 29 شوێنی ئەزموونی کارلێککاری Galaxy لە سەرانسەری جیهان لە ناوچەی جیاواز دەکاتەوە، وەک سانفرانسیسکۆ، لەندەن، پاریس، سەنگافورە و دوبەی ، ئەمەش دوای 1ی شوبات، کە هاوکاتە لەگەڵ چالاکیی Unpacked 2023. ئەم شوێنانە ڕێگە بە سەردانکەران و کڕیارانی کۆمپانیاکە دەدەن کە ئامێر و داهێنانە نوێیەکان ببینن و کارلێکی لەگەڵ بکەن.
ستیفانی چۆی، جێگری سەرۆکی جێبەجێکار و بەرپرسی بەبازاڕکردنی کارەکانی ئەزموونی مۆبایل لە کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان، ڕایگەیاند: “گەیاندنی داهێنان تەنها ئەوە نییە کە ئامێرێکی نوێ بگەیەنرێتە دەستی کڕیاران، بەڵکو بریتییە لە دابینکردنی دەروازەیەکی کراوە بۆ ئەزموونە نوێیەکان و پەیوەندی ڕۆژانەیان، هەروەها توانای تێرکردنی خولیای ئەوان بە ڕێگای نوێ، هەر لەبەر ئەمەشە کە ئێمە شوێنی ئەزموونی Galaxyفراوان دەکەین، بۆ هێنانی ڕوانگەیەکی تایبەت تر و قووڵتر لە هەموو ئەو شتانەی کە تەکنەلۆژیای سامسۆنگ پێشکەشی خەڵکی دەکات لە سەرانسەری جیهان، وە ناساندنیان بە ڕێبازەکەمان بە ئامانجی دابینکردنی داهێنانی زیاتر”.

هاوبەشکردنی داهێنان لە ئەزموونەکانی Galaxy لە سانفرانسیسکۆ
پێشانگای ئەزموونکردنی Galaxy دەکەوێتە شەقامی " 111پاول" لە سانفرانسیسکۆ، و دەرگاکانی دەکاتەوە بۆ هەر کەسێک کە ئارەزوویەتی چەمکە کارلێککەرە نایابەکان بناسێت. هەر چەمکێک ئەزموونێکی ناوازە پێشکەش دەکات، جا چ لە پشت هاوێنەی نوێترین سیستەمی کامێرای Galaxy بێت، یان تاقیکردنەوەی تواناکانی سیستەمی پەیوەستکراوی Galaxy ، یان زانینی هەوڵەکانی سامسۆنگ بۆ مسۆگەرکردنی داهاتوویەکی بەردەوام.
لەگەڵ چوونە ناو پێشانگاکە، سەردانکەران دەستبەجێ دیدگای سامسۆنگ بۆ بەردەوامیی ڕۆژانە ئەزموون دەکەن، هەروەها ووردەکاریی چۆنیەتی تێکەڵکردنی تەکنەلۆژیاکانی Galaxy بۆ بوون بە دۆستی ژینگە. لە نمایشە قووڵەکانی دیکە بریتین لە هەلی گەڕان بەدوای تایبەتمەندییە نوێ و سەرنجڕاکێشەکانی کامێرادا، هەموو ئەمانە لەکاتێکدا لەسەر کورسییەکی تایبەت دانیشتوویت وەک کورسی دەرهێنەر. هەروەها میوانەکان دەتوانن ڕاهێنانی ڕاستەقینە لەسەر شاشەی هاوشێوەی سینەما بکەن، و سەیری ڕێکخستنەکانی کامێرا بکەن و چێژ لە دروستکردنی ناوەڕۆکی خۆیان وەربگرن کە دەتوانن لەگەڵ کەسانی دیکەدا هاوبەشی بکەن.

بەردەستکردنی شوێنی ئەزموونی Galaxy بۆ خەڵکی زیاتر لە سەرانسەری جیهان
ئامانجی سامسۆنگ ئەوەیە کە ئەزموونی Galaxy بخاتە بەردەستی زۆرترین کەس. لە مانگی ئابی 2022 یەکەم ئەزموونی ڕاستەوخۆمان لە شاری نیویۆرک و لەندەن پێشکەش کرد. و ئەمساڵ بەردەوام دەبین لە هێنانەدی ئەم فەلسەفەیە بە ناساندنی پێنج شوێنی ئەزموونی Galaxy و 24 فرۆشگای سامسۆنگی هەمیشەیی یان کاتیی لەسەر ئاستی جیهان.
شوێنەکانی پێشانگاکانی ئەزموونی Galaxy:
• سانفرانسیسکۆ: 1 - 25ی شوبات لە شەقامی 111 پاول
• لەندەن: 1ی شوبات - 12ی ئازار لە Westfield White City
• پاریس: 1ی شوبات - 1ی ئازار لە Westfield Les 4 Temps
• سەنگافورە: 2 - 25ی شوبات لە Gardens by the Bay ، West Lawn
• دوبەی: 2-28ی شوبات لە دوبەی مۆڵ

شوێنی ئەزموونی Galaxy لە فرۆشگاکانی سامسۆنگ:
• بەنگالۆر: سامسۆنگ ئۆپێرا هاوس
• بانکۆک: Central World
• برۆکسل: دۆکس مۆڵ
• دالاس: ستۆنبریار مۆڵ
• هیوستن: زە گالێریا
• کوالالامپور: Bafillion
• لۆس ئەنجلۆس: The Americana At Brand
• لەندەن: سامسۆنگ کەی ئێکس، شەقامی ئۆکسفۆرد و وێستفیڵد ستراتفۆرد
• مانیلا: ئی ئێم مێگامۆڵ
• مەکسیکۆ سیتی: پێرسور
• نیویۆرک: ڕۆزڤێڵت فیڵد
• پالۆ ئاڵتۆ: سەنتەری بازرگانی ستانفۆرد
• شەنگەهای: سەنتەری ئەزموونی سامسۆنگ لە شەنگەهای
• سەنگافورە: ڤیڤۆسیتی
• تایپە: بریزی نانشان
• تۆکیۆ: گالاکسی هاراجوکو
• تۆرۆنتۆ: سەنتەری بازرگانی یۆرکدەیل و سەنتەری تۆرۆنتۆ ئیتۆن

شوێنەکانی ئەزموونی Galaxy لە فرۆشگا کاتیەکاندا:
• دوسێلدۆرف: وێستفیڵد سێنترۆ
• هێلسنکی: کامبی مۆڵ
• میلان: ئیل سێنترۆ
• ساوپاولۆ: ئێلدۆرادۆ مۆڵ
سەردانی ژووری هەواڵی سامسۆنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یان Samsungmobilepress.com بکەن بۆ زانینی نوێترینی Galaxy Unpacked 2023.

Top