لە هێرشێكی تیرۆریستیدا چوار سەربازی پاکستان کوژران
ئۆفیسی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاکستان رایگەیاند: لە ئەنجامی هێرشی تیرۆریستان لە "خاکی ئێرانەوە" بۆ سەر هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە، چواركەس لە هێزی ئەمنی کوژراون.
ئۆفیسی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاکستان ئەوەشی خستەڕوو، كە ڕووداوەكە کاتێک ڕوویدا کە تیرۆریستان لە سنووری پاکستان و ئێرانەوە هێرشیان کردە سەر کاروانێکی هێزە ئەمنییەکان لە شکاف لەناوچەی پەنجگوری بەلوچستان.
چەند کاتژمێرێک پێش هێرش بۆ سەر هێزە ئەمنییەکان، لە تەقەیەکدا کە لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی هەواڵگری لە بەلوچستانی پاکستان ڕوویدا، چوار تیرۆریست کوژران.
لقی میدیایی سوپای پاكستان ڕایگەیاند: کە داوا لە لایەنی ئێرانی کراوە کە بە دوای تیرۆریستاندا بگەڕێن.
گوڵان: سەردار خەلیل