كامێرایەكی ئۆتۆمبیل لە پێكدادان  ئاگادارت دەكاتەوە

كامێرایەكی ئۆتۆمبیل لە پێكدادان  ئاگادارت دەكاتەوە

 كامێرای ئۆتۆمبیل ئەو كامێرا بچووكانەن كە لەسەر دەشبۆردی ئۆتۆمبیل دادەنرێ و لەكاتی گەشتێكدا دەتوانی چۆنییەتی گەشتكردنەكەت تۆمار بكەی. هەندێك لە كامێراكانی ئۆتۆمبیل زیرەكن و زیاتر لەو ئەركەش ئەنجام دەدەن، بۆ نموونە هەندێك كامێرا مەودای بەهۆی شاشەیەك كە لە سەر داشبۆرد دادەنرێ مەودای خۆی و ئۆتۆمبیلی پێشەوە دیاری دەكا. كامێرای جۆری Dash Cam Omni لەوەش گرنگترە، كامێرایەكی زیرەكە سەرەڕای ئەوەی لە گەشتەكە فیلم هەڵدەگرێتەوە، بە هەر چوار دەوری خۆشی دادەسووڕێ و هەركاتێك ئۆتۆمبیلەكە لە بەربەستێك نزیك دەبێتەوە زەنگی هۆشیداری لێدەدا، یان كاتێك بەربەستێكی جوڵەدار وەك ئۆتۆمبیل، مرۆڤ، پایسكل و ئاژەڵی ماڵی و كێوی لە ئۆتۆمبیلەكە لە هەر لایەكەوە لێی نزێك دەبێتەوە شۆفێر ئاگادار دەكاتەوە و شوێنەكەی نیشان دەدا. كامێراكە بە دەنگ كۆنترۆڵ دەكرێ و دەنگی بەكارهێنەرەكەی دەناسێتەوە.

Top