20/1/1986 ئەو رۆژەی بە یەكجاری ئەیاز زاخویی ماڵئاوایی لە (داێی و چوخك و كەڤوك و نەورۆز) كرد

20/1/1986 ئەو رۆژەی  بە یەكجاری ئەیاز زاخویی ماڵئاوایی لە (داێی و چوخك و كەڤوك و نەورۆز) كرد

سەرەڕای دۆخی داگیركاری و چاوسووركردنەوەی دوژمنانی كورد، بەڵام هەمیشە لەنێو كورددا هونەرمەندی بلیمەت و بە توانا دەركەوتوون، كە توانیویانە بە گۆرانی و ئاوازەكانیان رووبەڕووی دوژمنان ببنەوە و زمان و كەلتووری كورد لە فەوتان بپارێزن.
ئەیاز یوسف یان ئەیاز زاخویی یەكێك بوو لەو هونەرمەندانەی كە هەر لە سەرەتای دەركەوتنیانەوە توانییان داهێنان بكەن و ببنە رێنیشاندەری هونەرمەندە لاوەكان، بۆ ئەوەی لەسەر رێچكەیان بڕۆن و خزمەت بە هونەری رەسەنی كوردی بكەن، هونەرێك پێشكەش بكەن كە مرۆڤ هەست بە كوردبوونی بكات و چێژی رەسەنایەتی بدات، سەرەڕای كورتیی تەمەنی، ئەیاز توانی خزمەتێكی بەرچاو بە هونەری كوردی بكات، بەڵام تەمەن رێگای نەدا بەردەوام بێت.

20/1/1986 ئەو رۆژەی  بە یەكجاری ئەیاز زاخویی ماڵئاوایی لە (داێی و چوخك و كەڤوك و نەورۆز) كرد

ئەیاز سوودی لە هونەری میللیی دیوەخانەكان بینیوە بۆ چونە ناو جیهانی هونەر، لە ئاهەنگ و ڤیستڤاڵ و جەژن و بۆنە تایبەتیەكاندا دەست دەكات بەچڕینی گۆرانی .
بۆ یەكەمجار بەهاوكاریی چەند هاوڕێیەكی سەردانی ئێزگەی كوردیی كرد لە بەغدا و ئەم گۆرانیانەی تۆماری كردوون (من دیت جارا عەولی، لاندك، بەس خۆ گرانكە، ئەڤین دایێ، دێ بهەژینە، كەڤۆ، چوخك، سرەودا نەڤرۆز، سروودا شەهید، چیبكەم ئەز، هیڤی و گۆڤەندە)
ئەیاز زاخۆیی لە ساڵی 1961 لە شارۆچكەی زاخۆ چاوی بەژیان هەڵێناوە، هەر لە منداڵییەوە خولیای گۆرانیی رەسەنی كوردی بووە و زۆربەی كاتی لە دیوەخانان بەسەر بردووە، كە گۆرانیبێژەكان تیایدا دادەنیشتن و گۆرانیان دەگوتەوە.
ئەیاز دوای تەواوكردنی خوێندنی قۆناغی ناوەندنی روو لە ئامادەیی كشتوكاڵ دەكات و لە ئاهەنگ و فیستڤاڵ و جەژن و بۆنە تایبەتییەكاندا دەست دەكات بە چڕینی گۆرانی، هەمیشە بە شێوەیەكی سەركەوتووانە ئاهەنگەكانی بەڕێوە بردووە.
ئەیاز خاوەن گەنجینەیەكی مەزنی فۆلكلۆری و رەسەنی كوردی بوو، چەندین ستران و چیرۆك و پەندی پێشنیان و داستانی لەبەر بوو، هەوڵی دەوڵەمەندكردنی زیاتری گەنجینەی دەدا و بەدوای كەلەپووردا دەگەڕا، تا زیاتر رەسەنایەتییان لێ هەڵبهێنجێنت و هونەرەكەی خۆی پێ دەوڵەمەند بكات.

20/1/1986 ئەو رۆژەی  بە یەكجاری ئەیاز زاخویی ماڵئاوایی لە (داێی و چوخك و كەڤوك و نەورۆز) كرد

ئەیاز، خولیای گۆرانیی كوردی بووە و بۆ یەكەم جار كە سەردانی ئێزگەی كوردیی كردووە لە بەغدا، لەوێ شارەزایان گوێیان لە دەنگی گرتووە، هەر زوو پاشەڕۆژێكی هونەریی گەشیان بۆ خواستووە، هەروەها لەگەڵ چەندین شاعیر كاری هاوبەشیان ئەنجام داوە بۆ سازكردنی گۆرانییەكان، لەوانەش (عەبدولعەزیز سلێمان، بەشار محەمەد، سەگڤان عەبدولحەكیم، بەدرخان سندی، عەبدوڵا حوسێن و.. هتد، جگە لەم گۆرانییانەی لەگەڵ تیپی دهۆك تۆماری كردوون، سێ كاسێتی دیكەشی لە تۆمارگەی (تۆمار) تۆمار كردووە، هەروەها چەند گۆرانییەكی بە دووقۆڵی لەگەڵ هونەرمەند (ئەردەوان زاخۆلی) گوتووە، لە ساڵی 1982 لە زاخۆ كاسێتێكی تۆماركردووە كە چەند گۆرانییەك بوو، لەوانە (ئەگەر دنیا هەمی گۆلبن، های بەردەبەردەك، چ تەڤنە، مەقامی مێرەمێ، بەستەی پازنیل).
ئەیاز زاخۆیی ژمارەیەك گۆرانیی بڵاونەكراوەی هەیە، بەڵام خانەوادەكەی رێگە نادەن بڵاوبكرێنەوە، لای خۆیەوە مامۆستا (عەبدولعەزیز سلێمان) هۆزانڤان و ئاوازدانەری ئەیاز زاخۆیی دەلێ: «لەو كاتەی ماڵم دوور خرایەوە بۆ شاری رومادی، ئەیاز بەردەوام هاتوچۆی ماڵەكەمی كردووە و زۆربەی بەرهەمەكانی ئەیاز لە شیعر و ئاوازی منە، كە لە ساڵی 1980 یەكەم گۆرانیم داوەتێ، بەناوی شەهید چاڤا ڤەكە»، هەروەها دەڵێت: «یەكەم گۆرانیی ئەیاز لە ئێزگەی بەغدا تۆمار كرا، كە نزیكەی 40 گۆرانیم بۆ ئەیاز ئامادە كرد، كە هەندێكیان بە بێ موزیك تۆمار كران، هەندێكیان هێشتا تۆمار نەكراون و لای من پارێزراون، زۆر هونەرمەند داوایان كردووە، بەڵام نایدەم بە كەس». ئەو ئاوازدانەری هونەرمەندی كۆچكردوو ئاماژە بەوەش دەكات، لەو ماوەیەدا هەوڵیداوە لە رێگەی وەزارەتی رۆشنبیرییەوە گۆرانییەكان بە موزیكێكی تازە بڵاو بكاتەوە، چونكە لەلایەن گەنجانەوە داوایەكی زۆری لەسەرە و بەردەوام گەنجان گوێ لە گۆرانییەكانی دەرگرن، وەك خۆی دەڵێت:» ویستم ئەو گۆرانیانەش بڵاوبكەمەوە، كە لای من پارێزراون، بەڵام خانەوادەكەی رێگەیان نەدا، بۆیە منیش بڵاوم نەكردنەوە». لەبارەی ئەو پرسیارەی بۆچی خانەوادەكەی رێگە نادەن، برای ئەیاز زاخۆیی دەڵێت: «راستە ژمارەیەك گۆرانیی ئەیاز لای مامۆستا عەبدولعەزیز پارێزراون، كە بەنیازبوو بە موزیكێكی نوێ دووبارە تۆمار بكرێن و بڵاوی بكاتەوە، ئێمە داوامان لە سەندیكای هونەرمەندان كرد، لیژنەیەك بۆ ئەو مەبەستە پێك بهێنن و ئەوان بڕیاری لەسەر بدەن، ئەگەر ئەوان پێیان باش بێت ئەوا ئێمەش رازین، بەڵام لیژنەكە پێی باش نەبوو ئەم كارە بكرێت، ئێمەش لای خۆمانەوە رێگەمان نەدا بڵاوبكرێتەوە»، براكەی ئەیاز زاخۆیی ئەوەش ناشارێتەوە، كە ئێستاش ئەگەر موزیكڤانی پڕۆفیشناڵ هەبێت و بە موزیكێكی نوێ و لە ئاستی بەرهەمەكانی ئەیازدا بێت، رازین بڵاو بكرێتەوە».

20/1/1986 ئەو رۆژەی  بە یەكجاری ئەیاز زاخویی ماڵئاوایی لە (داێی و چوخك و كەڤوك و نەورۆز) كرد

ئەیاز زاخۆیی لە رۆژی شەممە رێكەوتی 20/1/1986 لە نەخۆشخانەی سەربازیی شاری موسڵ كۆچی دوایی كرد، لەسەر وەسیەتی خۆی لە شارۆچكەی زاخۆ نێژرا، بەر لە ناشتنی و لەسەر وەسیەتی خۆی تەرمەكەی بە نێو شاری زاخۆدا گێڕدرا بە گۆرانیی (وڵاتێ من باخچێ گوڵان)ـنەوە.
٣٧ ساڵ بەسەر كۆچی دوایی هونەرمەندی جوانەمەرگ (ئەیاز یوسف زاخۆیی)دا تێپەڕ دەبێت، ئەگەرچی تەمەن مۆڵەتی نەدا زیاتر خزمەت بە هونەری كوردی بكات، بەڵام ئەو بەرهەمانەی لە سەرەتای هەشتاكانی سەدەی رابردوودا پێشكەشی كردن، تا ئێستا بە زیندوویی لە زهن و خەیاڵی میللەتەكەیدا ماونەتەوە.

بەشێك لە بەرهەمەكانی..

Top