ئامێرێك بۆ پێوانەی چەوریی جەستە

ئامێرێك بۆ پێوانەی چەوریی جەستە

 كۆبوونەوەی چەوری لە رادەی پێویست لە جەستەدا، دەبێتە هۆی قەڵەوی و تێكچوونی تەندروستی. تەرازووەكان تەنیا كێش دەپێون و هیچی دیكە. ئەگەر بتهەوێ بەباشی چەوریی جەستەت بزانی یا دەبێ پشكنینی پزشكی بكەی یا ئامێری Skulpt بەكار بهێنە. ئەو ئامێرە بەقەد مۆبایلێك دەبێت و دەتوانی بەهۆیەوە بزانی كام بەش لە جەستە چەوریی زیاتر یتێدا كۆبۆتەوە. خودی ئامێرەكە لەگەڵ مۆبایل پەیوەند دەدرێ و زانیاری و داتاكان دەگوازێتەوە بۆ مۆبایل. پرۆگرامێكی تایبەت بەخۆی لەسەر مۆبایل دادەنرێ و دوای دەستنیشانكردنی چەوریی شوێنێك لەجەستە، راهێنانی تایبەت بۆ تواندنەوەی ئەو چەورییە لە جەستەدا لە ئاپەكەدا پێشنیار دەكا. ئامێرەكە لە راستیدا سكانی جەستەی بەكارهێنەرەكەی دەكا. رێژەی سەدی جەستە بەگشتی بە خێرایی دەپێوێ، هەروەها رێژەی 24 بەشی جەستەش بە جیا دەپێوێ. پاشان زانیارییەكان بۆ سەر مۆبایل بەڕێ دەكا و لەوێوە راهێنانی تایبەت بە كەمكردنەوەی ئەو بەشە پێشنیار دەكا.

Top