پڕۆژەی ئیمارات بۆ دروستکردنی بەندەرێکی نوێ لە یەمەن بە بەهای 100 ملیۆن دۆلار
حکومەتی یەمەن گرێبەستێکی لەگەڵ ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی پەسەندکرد، بۆ دروستکردنی بەندەرێکی دەریایی نوێ لە ناوچەی ڕاس شێروین لە پارێزگای ئەلمهرە بە وەبەرهێنانی ١٠٠ ملیۆن دۆلار.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە: ئەم دەروازە نوێیە تایبەت دەبێت بە چالاکییەکانی بازرگانی کانزاکان لە پارێزگای ئەلمهرە، لە دوورترین بەشی ڕۆژهەڵاتی یەمەن.
ئەم ئاژانسە هەواڵییە لە قسەی بەرپرسێکی خانەنشینکراوی حکومەتی یەمەنەوە بڵاویکردەوە: ئەم گرێبەستە لەگەڵ کۆمپانیای ئیماراتی ئەجهام واژۆ کراوە بە مەبەستی دروستکردنی بەندەرێکی دەریایی نوێ لە ناوچەی ڕاس شێروین لە پارێزگای ئەلمهرە بە شێوازی دروستکردن و کارپێکردن و ڕادەستکردنی .
ئەو سەرچاوەیە کە داوای کرد ناوی ئاشکرا نەکرێت، گوتیشی: ئەم پڕۆژەیە بریتییە لە دروستکردنی بەندەرێک کە پێکهاتووە لە زمانێکی کەناراوی فرە ئاست کە درێژی 1000 مەتری شەپۆل شکێن و دەرچەیەکی 300 مەتری بۆ بەستنەوەی کەشتی و دەرچەیەکی 14 مەتری- نافورەی خواردنەوە لە قۆناغی یەکەمدا.
بەگوێرەی ئەم سەرچاوەیە، ئەم دەروازە تایبەت دەبێت بە هەناردەکردنی بەردی لیم و کانەکانی دیكە، هەروەها گواستنەوەی دەفر و کەلوپەلی جۆراوجۆر و پێداویستی کەشتی تەرخان دەکرێت.
گوڵان: سەردار خەلیل