كاتژمێری دەست و شەحنكردنەوە

كاتژمێری دەست و شەحنكردنەوە

 كاتژمێرە زیرەكەكان پانتاییەكی باشیان لە جیهانی تەكنەلۆژیا داگیركردووە، ركابەرێكی جیدی مۆبایل دەكەن. زۆربەی كاتژمێرە سمارتەكان ئامێری گرنگن بۆ لەش رێكی و راهێنەری و یارمەتیدەری وەرزشی.

كاتژمێری زیرەكی جۆری Wearbuds W26 لەگەڵ ئەوەیدا گشت تایبەتمەندییەكانی كاتژمێرێكی زیرەكی تێدایە، تایبەتمەندییەكی گرنگی هەیە كە لە هیچ كاتژمێرێكی زیرەكدا نییە. كاتژمێری ناوبراو دەكرێت وەك ئامێری شەحنكردنەوەی هیدفۆن سوودی لێوەربگیرێ و لە نیمچە بازنەیەكی كاتژمێرەكە دوو شوێن هەیە بۆ شەحنكرنەوەی ئامێرەكان. جگە لەوەش چاودێریی تەندروستی بەكارهێنەرەكەی دەكات، وەك زانینی رێژەی ئوكسیجین لەناو خوێندا، لێدانی دڵ، گرتنی زەختی خوێن، گەرمای جەستە، چاودێری كردنی خەو و ئاگاداركردنەوە لە كاتی كەم جوڵەییدا.

Top