بەمزووانە فیلمی سینەمایی (مرۆڤ و ژینگە) نمایش دەكرێت

بەمزووانە فیلمی سینەمایی (مرۆڤ و ژینگە) نمایش دەكرێت

ڕێبوار محەمەد دەرهێنەری فیلمی (ڕێگای مەرگ) كار بۆ بەرهەمهێنانی فیلمێكی نوێی سینەمایی دەكات .

لە ئێستادا یەكەم ترایلەری فیلمی سینەمایی (مرۆڤ و ژینگە)بڵاوكرایەوە كە هونەرمەند (ڕێبوار محەمەد) لەپاڵ ئامادەكردنی سیناریۆكەی كاری دەرهێنانی ئەنجامداوە, هەروەها (باوەڕ ڕەفیق) كاری مۆنتاژ و وێنەگرتنی فیلمەكەی ئەنجامداوە .

ئەم كارە سینەماییە كە نزیكەی 20 ئەكتەر و هونەرمەند تێیدا بەشدارن و 45 خولەك ماوەی فیلمەكەیە, لە شاری سلێمانی و ناوچەكانی دەوروبەری كاری وێنەگرتنی ئەنجامدراوە, ناوەڕۆكی فیلمەكە باس لە پیسبوونی ژینگەی كوردستان دەكات, هەروەها ئەم فیلمە نیشانی دەدات كە چۆن مرۆڤ كاریگەری هەیە لەسەر پیسبوون و شێواندنی سرووشت و ژینگە بە لێدانی بیر و بڕینەوەی دارەكان و فڕێدانی خۆڵ و خاشاك, تەنانەت دووكەڵی یارییە ئاگرینییەكان و پاشماوە و ڕژانی گاز لە ڕووبەری مۆلیدەكانی نێو گەڕەكەكاندا .

ئاسۆ كاكەیی

بەمزووانە فیلمی سینەمایی (مرۆڤ و ژینگە) نمایش دەكرێت
بەمزووانە فیلمی سینەمایی (مرۆڤ و ژینگە) نمایش دەكرێت
Top