کاتژمێری نوێی سامسۆنگ Galaxy Watch 5، ئەزموونێک لە جیهانێکی ترەوە!

کاتژمێری نوێی سامسۆنگ Galaxy Watch 5، ئەزموونێک لە جیهانێکی ترەوە!

سەرەتای ئەمساڵ کۆمپانیای سامسۆنگ نوێترین ئامێری زنجیرەی Galaxy Watch 5ی نمایشکرد، لەنێویاندا کاتژمێری زیرەکی Galaxy Watch 5، و لەڕێگەی ئەم سەکۆیەوە ویستمان ڕوونکردنەوەیەکی تەواو لەسەر ئەم کاتژمێرە نوێیەتان پێشکەش بکەین، و دوای ئەزموونمان لەگەڵیدا، پوختەکەی لەم دێڕانەی خوارەوەدا کورت دەکەینەوە، کە هەموو توانا و تایبەتمەندییە نایابەکانی پیشانتان دەدەین.
کاتژمێری Galaxy Watch 5 بە قەبارەی 40 ملم و 44 ملم دێت، و لەسەر بنەمای چارەسەرکەری Exynos W920 کار دەکات. بە ڕامی 1.5 گێگابایت و بیرگەی ناوەکی 16 گێگابایت.
زیادکردنێکی نوێی کاتژمێری زیرەکی سامسۆنگ بوونی هەستەوەرێکە بۆ پێوانەکردنی پلەی گەرمی لەش، ئەمەش ڕێگە دەدات بە پەرەپێدانی تایبەتمەندی زیاتر بۆ تەندروستی و چاودێری خەو و کارایی گشتی جەستە.

کاتژمێرە نوێیەکە پاترییەکی 13% گەورەتری لە نەوەی پێشووی تێدایە، کاتژمێری Galaxy Watch 5 قەبارەی 40ملم پاتری 284 میلی ئەمپێر لەخۆدەگرێت، و کاتژمێری قەبارەی 44 ملم پاتری 410 میلی ئەمپێر لەخۆدەگرێت. بەمەش 40 کاتژمێر بەردەوام دەتوانێت کاربکات بە یەک جار بارگاویکردنەوە.
جگە لە زیادکردنی قەبارەی پاتریەکە، سامسۆنگ خێرایی بارگاویکردنەوەی پەرەپێداوە، بەوەی کاتژمێرە نوێیەکە بە ڕێژەی ٪٣٠ خێراتر بارگاوی دەبێتەوە بە بەراوورد بە نەوەی پێشووتر.
و کۆمپانیاکە باس لەوە دەکات کە دەتوانرێت پاترییەکە بارگاوی بکرێتەوە لە ماوەی 8 خولەکدا بۆ بەدەستهێنانی 8 کاتژمێری کارکردن.
تایبەتمەندییەکانی دیکەی کاتژمێرەکە بریتین لە GPS ناوەکی و توانای پارەدان و بلوتوسی 5.2 و وای فای و هەروەها هەردوو کاتژمێرەکە تایبەتمەندی بەرگری لە دژی ئاو و تۆز IP68 و 5ATM لەخۆدەگرن.
زنجیرەی Watch 5 لەگەڵ One UI Watch 4.5 دێت، کە کۆمەڵێک تایبەتمەندی نوێی دەستگەیشتن و ڕووکارێکی باشتری نووسین و پشتگیری دوو سیمکارت زیاد دەکات.
هەروەها بەرنامەکانی وەک SoundCloud و Deezer زیاد دەبێت بۆ Wear OS 3، هەروەها توانای بەکارهێنانی دەنگ لەسەر نەخشەکانی گووگڵ دەستبەجێ لە مەچەکەوە. وە دوای چەند مانگێک لە چاوەڕوانی، دواجار هەڵگرانی Samsung Galaxy Watch دەتوانن یاریدەدەری گووگڵ لەسەر کاتژمێرەکەیان بەکاربهێنن.
لە ڕێگەی ئەزموونەکەمانەوە لەگەڵ ئەم کاتژمێرە نوێیە، بە تەواوی پێشنیار دەکەین کە بەدەستی بهێنیت! بە لای ئێمەوە سوودەکان و تایبەتمەندیەکانی لەسەروو هەموو شتێکە، شاکارێکە لەلایەن سامسۆنگەوە کە لە ڕێگادایە بۆ ئاڕاستەکردنی ڕەوتی تەکنەلۆژیا لە سەرانسەری جیهاندا بۆ ڕێگایەکی راست.

https://www.youtube.com/watch?v=5Tn3SMUITIUئەمەش لینكی ڤیدۆیەكە

Top