لە ساڵی ٢٠٢٢دا زیاتر لە ٣٢ هەزار کۆچبەری نایاسایی لە مەغریب دەستگیرکراون

لە ساڵی ٢٠٢٢دا زیاتر لە ٣٢ هەزار کۆچبەری نایاسایی لە مەغریب دەستگیرکراون

 

 

بەرێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی مەغریب لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، كە هێزەکانی پاسەوانی کەناراوەکانی ئەم وڵاتە بە گشتی ٣٢ هەزار و ٧٣٣ کۆچبەری نایاسایییان دەستگیرکردووە کە لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢ دا ویستوویانە بە بەلەم بگەنە وڵاتانی ئەوروپا.

لەسەر ئەم بنەمایەش 85%ی ئەو کۆچبەرە دەستگیرکراوانە بیانی بوون.

هه ڕوه ها دەوترێت، كەله ئه نجامی ئۆپه ڕاسیۆنه کانی دژ به کۆچی نایاسایی، 92 باند له ناوبراون و 566 کەسیش ده ستگیرکراون.

وڵاتانی باکووری ئەفریقا، لەوانە تونس، لیبیا و مەغریب، بەهۆی نزیکییان لە دەریای ناوەڕاستەوە، وەک خاڵی ڕۆشتن بۆ کۆچبەرانی نایاسایی بۆ گەیشتنیان بە ئەوروپا بەکاردەهێنرێن.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top