مێزی دیجیتالی بەفرگریشە

مێزی دیجیتالی بەفرگریشە

 مێزی پێشوازی واتە ئەو مێزەی كە لەماڵەوە لە پەنا مۆبڵەكان دادەنرێ، هەتا ئێستا بریتییە لە مێزێكی دار یا مێزێكی شووشەیی. مێزی پێشوازی دیجیتالی جۆری Sobro زۆر تایبەتە، هەم بەفرگری هەیە و هەم سپیكەر و پلاكی كارەبایی و گلۆپی ئیل ئیدی و شەحنكردنەوەی ئامێرەكان...

زۆر جێگای سەرنجە كاتێك مێزێك لە پێشوازی میوانەكان دادەنێی، پێویست ناكات بچی لەناو بەفرگر (سەلاجە) شەربەت و ساردی و كێك بێنی، هەر دەرگای مێزەكە بكەوە، هەموو ئەو شتانەی بۆ پێشوازی میزان پێویستن تێیدایە. یا میوانەكانتان پێویست ناكات بۆ شەحنكردنەوەی مۆبایل یا كامێراكەی بە دوای پلاكی كارەبا یا وایەری شەحنكردنەوەدا بگەڕێت لە مێزەكەدا ئەوانە هەن. دەكرێت لە رێگای بلوتوسەوە موبایل یا ئامێرەكانی مۆسیقی بە سپكەری مێزەكە پەیوەند بكەی و گوێ لە گۆرانی بگری.

Top