لە ڕۆژی ئاڵای كوردستاندا ئالین گۆرانییەكی نوێی بڵاوكردەوە
بەبۆنەی ڕۆژی ئاڵای كوردستان,(ئالین) خانمە هونەرمەندی ڕۆژئاوای كوردستان بەرهەمێكی نوێی بڵاوكردەوە .
ئالین لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بەناوی(كەچ و خورت) بڵاوكردەوە, ئەم بەرهەمە كە بەشێك لە دیمەنەكانی لەسەر قەڵای هەولێر كاری ڤیدیۆ كلیپی تۆماركراوە, (ڕێناس میران) كاری موزیك و دەرهێنانی ڤیدیۆ كلیپەكەی ئەنجامداوە, هەروەها ئالین بەهاوبەشی لەگەڵ ڕێناس و (ئەمو ئەردەم) بەشێك لە تێكستەكەی نووسیوەتەوە .
ئاسۆ كاكەیی