سوود و زیانه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
ئاشكرایه كه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان داهێنانێكی گرنگه و ئه‌گه‌ر به‌شێوازێكی ته‌ندروست به‌كاربهێنرێت سوودیكی زۆر ده‌گه‌یه‌نێت، كاتێكی زۆریش ده‌گێڕیته‌وه و زۆرێك له هاوڕێ و دۆسته‌كان تیایدا كۆده‌بنه‌وه وكۆبوونه‌وه‌كه‌یش پێویستی به شوێن نییه، ئه‌گه‌ر ئه‌م كۆبوونه‌وانه به ئاراسته‌ی دروست بڕوات ئه‌وا هه موومان سوود له یه‌كتر ده‌بینین هه‌روه‌ها هه‌ر له ڕێگه‌ی ئه‌م تۆڕانه‌وه ده‌توانرێت ئامانجی هاوبه‌ش دابنرێت و هه‌مووان به‌یه‌كه‌وه هه‌وڵی به‌دیهینانی بده‌ن، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پڕن له زانیاری گرنگ و به‌هادار، هه‌ر بۆیه بۆبه‌ره‌وپێشبردنی ئاستی ڕۆشنبیری تاك به‌جۆرێك به ئاره‌زووی خۆت ده‌توانی چی بابه‌تێك هه‌ڵبژێری بۆ خۆێندنه‌وه و گوێگرتن و سه‌یركردن، دیاره تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بوونه‌ته جێگره‌وه‌ی تیڤی و ڕۆژنامه‌و ڕادیۆكان لێره‌وه له‌دنیای ده‌ره و ناخۆ چركه به چركه ئاگادار ده‌بیت، بۆ هه‌ندێك مرۆڤ بووه‌ته جێگه‌ی په‌یداكردنی بژێوی ژیان و كاری بازرگانی و ڕیكلام كردن.
تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بریتییه له شێوازێك له ته‌كنه‌لۆژیا كه به‌كاردێت له ڕێگه‌ی تۆڕی ئینته‌رنێتی جیهانییه‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی چه‌ندین جۆر له ئامێره زیره‌كه‌كانی وه‌كو كۆمپیته‌ر و مۆبایل و ئایپاد .....هتد، ئه‌م ئامێرانه‌یش وا له خاوه‌نه‌كانیان ده‌كه‌ن كه توانای په‌یوه‌ندیكردن و پێكه‌وه به‌ستران و كارله‌یه‌ك كردنیان هه‌بێت .
-خراپ به‌كارهێنانی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیییه‌كان مه‌ترسی بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگه هه‌یه له‌وانه .
-كه‌مبوونه‌وه‌ی سۆز و سه‌ردانیكردن له‌نیوان خێزانه‌كاندا .
سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی به‌شێكی زۆری كێشه‌كانمان و ته‌مبه‌ڵكردنمان هاتنی ئامێر‌و زیره‌كه‌كانه، به‌هاتنی ئامێری زیره‌ك مرۆڤایه‌تی بێ كار و له قه‌فه‌زی ماڵ زیندانی زیاتر كراوه .
له هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌كانه‌وه كاری كردووه‌ته سه‌ر ژیانمان، هه‌تا ئامێره‌كان زیره‌كتر بن زیاتر مرۆڤ بێ كار تر و ته‌مبه‌ڵ تر و كێشه‌كان ئاڵۆزتر ده‌بن، به‌داخه‌وه! چونكه مرۆڤه‌كان ناچار ده‌كه‌ن زیاتر بێكاربن و زیاتر له‌ڕووی ئابووری و ده‌روونییه‌وه لاوازبن، زیاتر به‌خراپی تۆڕه‌كانی گه‌یاندن به‌كاربێت، ئه‌مه‌ی باسمان كرد ئاماژه‌یه‌كی كورت و ساده‌ی زیانی ئامێره‌كانی سه‌رده‌م بوو، كه زۆرێكمان خۆڕسكانه یان به‌عه‌مدی یان نه‌زانانه كاره‌كانمان تێك ده‌ده‌ین .
بالێره‌دا تیشك له‌سه‌ریه‌كێك له‌و لایه‌نه بخه‌ین، له‌ناویاندا منداڵ به‌نموونه وه‌ربگرین، ئه‌مڕۆ ده‌چیته هه‌ر ماڵێك بێده‌نگ و ئارام، چه‌ندین منداڵ دانیشتوون نوزه و نقه‌یان لێنایه، هۆكاری ئه‌م بێ ده‌نگی و بێ جوڵه‌یه، هه‌موی مه‌ڕحه‌مه‌تی مۆبایل و به‌كارهێنانی ئینته‌رنێته نه‌ك ژیری و به‌های په‌روه‌رده، كه سه‌رده‌كێشت بۆ تێكچونی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به‌لاڕێدابردنی تاكی كۆمه‌ڵگه بۆكاری نه‌شیاو .
ئه‌مه‌یش جگه له‌وه‌ی كه زیانی ته‌ندروستی هه‌یه بۆ سه‌ر تاك و ده‌بێته هۆی تووشبوون به چه‌ندین جۆر له نه‌خۆشی وه‌كو فه‌قه‌رات و سه‌رئێشه و كزبوونی چاو و نه‌مانی خه‌و تێكچوونی هاوسه‌نگی مێشك و ده‌روون، هه‌ندێ جاریش هۆكارێكه بۆ توشبوون به خه‌مۆكی .
-ئه‌گه‌رله تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دووربكه‌وینه‌وه چی ڕووده‌دات ؟
له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان شوێنێكی تایبه‌تیان له كات و فه‌رهه نگماندا گرتووه، زۆر به‌ده‌گمه‌ن كه‌سێك په‌یدا ده‌بێت كه لانی كه‌م له تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تیدا خۆی نه‌نه‌خشاندبێت، له‌م ڕۆژگاره‌دا كاتێكی زۆر ته‌رخان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌م پێگه كۆمه‌ڵایه‌تییانه، به‌داخه‌وه هه‌ر له بیر مان نایات كاتێك كه ئه‌م تۆڕانه نه‌بوون، چۆن ژیانمان به‌سه‌رده‌برد، زۆر كه‌سمان وا به‌م تۆڕانه‌وه ئاڵوده بوون كه هه‌ر نازانێت ڕۆژ چۆن به‌سه‌ر ده‌بات. ئه‌گه‌ر ئه‌م تۆڕانه بكه‌ینه ده‌ره‌وه له ژیانمان چۆن ده‌بین.
-په‌یوه‌ندییه ڕاسته‌قینه‌كانمان به‌هێز ده‌بێت .
تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كاریگه‌ری زۆری هه‌یه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه كۆنه‌كانمان و خانه‌واده‌كه‌مان به‌ڵام هێچ كاتێك جێگه‌ی په‌یوه‌ندی ڕاسته‌قینه‌كانمان ناگرێ گه‌ر دووربكه‌وینه‌وه له په‌یوه‌ندی خه‌یاڵی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ تیشكخستنه‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی ڕۆژانه‌مان له جیهانی ڕاسته‌قینه‌ماندا. ئه‌وكاتانه كاریگه‌ری ده‌رئه‌كه‌وێت كه چه‌نده له بواری ده‌روونی و جه‌سته‌یی به‌هێزترمان ده‌كات .
-ئیشی زۆرتر ده‌كه‌ین و خێراتر ده‌بین .
-كاتێك مێشك به‌مۆبایل یان ئامێره زیره‌كه‌كانه‌وه خه‌ریك نابێت، وزه‌یه‌كی باشتری هه‌یه بۆ كاركردن و چالاكی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌گه‌ڵ جیهانی خه‌یاڵی تێكه‌ڵ ده‌كات و مێشكمان له جیهانی ڕاسته قینه دوور ده‌كه‌وێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه ناتوانین چه‌ندین كار و چالاكی له كاتێكدا به مێشك ئه‌نجام بده‌ین، هه‌ر ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆكارێك كه مێشك ئاستی كاركردن و كۆاڵیتی دابه‌زێت.
توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه سه‌رقالی به تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان %40 له هێز و تێشكۆی مێشك داده‌به‌زێت .
-لایه‌نه باشه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان .
-هه‌ر تاكێك ئه‌توانێت ئه‌ژمارێكی تاێبه‌ت به‌خۆی دروست بكات و به‌ئاسانی چی بوێت تیایدا بلاوی بكاته‌وه .
تۆڕه‌كۆمه‌لایه‌تییه‌كان گرنگی و سوودێكی ئێجگار زۆریان هه‌یه بۆ دووباره دۆزینه‌وه و دانانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی ئه‌و هاورێیانه‌ت كه كاتی خۆی له قوتابخانه و زانكۆ هاورێت بوون و لێت دابڕاون، یاخود بۆ ئاگایی به‌رده‌وامی له خزم و كه‌س و كارت، یاخود له ئه‌ندامه‌كانی خێزانه‌كه‌ت كه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی لێت دابڕاون، ئه‌مانه‌ش ده‌بنه هۆی به‌ره‌وپێش بردنی باری ته‌ندروستی و ده‌روونیت.
بێگومان ده‌بێت له‌م باره‌شدا به ئاگایی و هۆشیارییه‌وه به‌كاری بهێنین و به‌كارهێنانی تۆڕه كۆمه‌لایه‌تییه‌كان تێكه‌ڵ نه‌كه‌ین له‌گه‌ڵ كاتی ئیشوكار و فه‌رمانبه‌ریماندا، كاتی جیای بۆ دابین بكه‌ین، ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی، یاخود ئه‌و كۆمێنتانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌لایه‌تییانه ده‌یان نووسین نابێت دوور بێت له كه‌سایه‌تی راستیمانه‌وه،،سه‌ر ئه‌نجامی ئه‌مه به‌ره‌و گوشاری ده‌روونی و دلته‌نگیمان ده‌بات.
-به‌هۆی بوونی لاپه‌ڕه و ئه‌كاونتی هه واڵییه‌وه ده‌توانرێت زۆر به ئاسانی ئاگاداری هه‌واڵه‌كان بیت له هه‌ر بوارێك پێویست بكات .
-سوود وه‌رگرتن له به‌رنامه فێركارییه‌كان كه له‌م تۆڕانه‌وه بڵاو ده‌كرێته‌وه .
-پێشخستنی كار‌و بازاڕگه‌ری كه به‌هۆی به‌كارهێنانی ئه‌م تۆڕانه‌وه خاوه‌نكار و بازرگانه‌كان سوودمه‌ند ده‌بن بۆ زیادكردنی ڕێژه‌ی فرۆشتنی كالاكانیان یان بۆ ڕێكلام كردن .
بێلان ڕۆژبه‌یانی