نیشتمان و شه‌ره‌ف
ئه‌گه‌ر له‌شفرۆشێك له سه‌ر شه‌قامێكی سه‌ره‌كی شاردا پاكیزه‌یی و جه‌سته‌ی خۆی هه‌ڕاج بكات و له‌شی بفرۆشێت، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه زۆر شه‌ریفتره له‌و كه‌سه‌ی كه‌وا خیانه‌ت له نیشتمانی خۆی ده‌كات و خاكه‌كه‌ی ده‌كاته ژێر پۆستاڵی دوژمنانی گه‌له‌كه‌یه‌وه و له به‌رامبه‌ریشدا په‌نای داگیركه‌ران ده‌دات، ڕه‌نگه له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه ئه‌و ژنه له‌شفرۆشه قێزه‌ون بێت، له كاتێكدا ئه‌و كاره‌ی ئه‌و ده‌یكات ته‌نها و ته‌نها زیان له خودی خۆی و ناوناوبانگی خۆی ده‌دات، به‌ڵام ده‌یان خیانه‌تكار و حیزبی خیانه‌تكار هه‌یه خاك وه‌ك پارویه‌كی جوێنراو به ده‌می داگیركه‌راندا ده‌كه‌ن و شانازیش به نیشتمانپه‌روه‌ریه‌وه ده‌كه‌ن، له كاتێكدا به‌م كاره‌یان قه‌زیه‌ی كوردی سه‌دان ساڵ بۆ دواوه ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
هه‌رچه‌ند ئه‌كه‌م ناتوانم به‌راوردكارییه‌ك له نێوان ئه‌و دوو كاره‌كته‌ره‌دا بكه‌م چونكه له‌شفرۆشه‌كه له پێناوی پاروه نانێك و بژیوی ژیانی خۆی جه‌سته‌ی ده‌فرۆشێ و مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كات، وه‌ك وتم جگه له زیان بۆ خۆی و ناوناوبانگی خۆی هیچ روِویهكی ئه‌رێنی نییه، به‌ڵام كه‌س و حیزبی وڵاتفرۆش و خاكفرۆش جگه له‌وه‌ی خاكه‌كه‌ی ڕاده‌ستی دوژمنان ده‌كات شه‌ره‌ف كه‌رامه‌ت و ویژدانیشی ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه و هیچ شكۆمه‌ندییه‌ك بۆ خۆی و گه‌له‌كه‌ی ناهێڵێته‌وه، به جۆرێك دوژمنان له ناخی دا گه‌را داده‌نێن و ڤایرۆساوی ده‌كه‌ن، ئه‌و ئه‌وه‌ی بیرده‌چێت كه خاكه‌كه‌ی ڕاده‌ستی دوژمنی سه‌رسه‌ختی كردووه‌و ته‌نها نۆكه‌رایه‌تی بۆ ده‌مینێته‌وه.
كه‌واته ئه‌و ژنه له‌شفرۆشه‌ی شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌تی به پاره ده‌فرۆشی ته‌نها و ته‌نها كه‌رامه‌تی خۆی له‌كه‌دار ئه‌كات له پێناو قوتی ژیان و هیچ زیانێك به ده‌وروبه‌ر نادات نه پۆستاڵی داگیركه‌ران و زنجیری ده‌بابه‌ی دوژمنان پێشێلی سه‌روه‌ری و مه‌ترسی ئه‌منی نیشتمانیمان ده‌كا و نه ده‌بێته مایه‌ی سه‌رشۆڕی بۆ میله‌تێك، به‌ڵام خاكفرۆش ئیتر له ژێر هه‌ر ناو و پاساوێكدا بێت ئه‌وه خاك و سه‌روه‌ری و شه‌ره‌ف و ئابڕوو سنوور و خه‌باتی ڕابردوو ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ده‌ریایه‌ك خوێنی ده‌وێت، كه‌واته ئه‌و ژنه له‌شفرۆشه‌ی له‌سه‌ر شه‌قامه سه‌ره‌كیه‌كان هاوار ده‌كات و ڕیكلام بۆ جه‌سته‌ی خۆی ده‌كات شه‌ریفتره له‌و باندانه‌ی خاكه‌كه‌یان، خاكی شیرینی وڵاته‌كه‌یان ڕاده‌ستی دوژمنان ده‌كه‌ن.
ئه‌سرین عاسی شوانی / ڕۆژنامه‌نووسی