سەربەخۆیی كوردستان لە فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتیی هونەری دەخرێتە بەر باس

سەربەخۆیی كوردستان لە فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتیی هونەری دەخرێتە بەر باس

لە فێستیڤاڵێكدا لە شاری بیگدۆشچی پۆڵەندا، جیا لە كارە هونەرییەكانی دی كە پەیوەست بە كورد و كوردستانن، هاوكات پێشانگەیەك لە ژێر دروشمی (كوردستان- ڕوخسارەكانی ڕزگاربوون) لە مۆزەخانەی شاری بیگدۆشچی كرایەوە. لەو پێشانگەیەدا چەندین هونەرمەندی كورد لە هەر چوار پارچەی كوردستان بەشدارییان تێدا كرووە و، بە مەبەستی رێكخستنی ئەم پێشانگایە مۆزەخانەی بیدگۆسچ ڕووبەرێكی زیاتر لە ١٥٠٠ مەتر چوارگۆشەی لە ڕووبەری ناوەندی دارایی بیدگۆسچ ئامادە كردووە، كە تا كۆتایی مانگی ئازاری داهاتوو دەتوانن سەدان بەرهەمی هونەرمەندانی كورد ببینن .

سەربەخۆیی كوردستان لە فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتیی هونەری دەخرێتە بەر باس

پێشانگەكە پێكهاتووە لە بەرهەمی‌ دەیان هونەرمەندی كورد لە هەموو پارچەكانی كوردستان كە بریتین لە تابلۆ، گرافیك، وێنەكێشان، ڤیدیۆ ئارت و ئینستەلێشن و وێنە، ئەم پێشانگەیە بە گەورەترین نمایشی بەرهەمی دەستەیەك لە هونەرمەندانی كوردستان دەناسرێت، كە تا ئێستە لە ئەوروپا ڕێك خرابێت .
تەواوكاری پێشانگەكە بەرنامەیەكی دەوڵەمەندە لە بۆنە و یادەوەرییەكان، وەك: نمایشكردنی فیلم، كۆنسێرت و سیمینار لەبارەی مێژوو و كلتووری كوردستان.
نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پۆڵۆنیا، هاوكار و یاریدەدەری ئامادەكردن و كردنەوەی پێشانگەكە و كۆی بەرنامەی فێستیڤاڵەكەیە و، لە كوردستانەوە حەمەی حەمەسەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان بەشداریی كردووە.
‏‎پێشانگەكە بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی هەرێمەكەی پۆڵەندا و سەرۆكی شار و بەڕێوەبەری مۆزەخانەی نیشتمانی و بەڕێوەبەری رۆشنبیریی هەرێمەكە و بەئامادەبوونی زیاد ڕەئووف نوێنەری حكوومەتی هەرێم لە پۆڵۆنیا كرایەوە.
پرسی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان، یەكێك بوو لەو مژارانەی لە وتارەكانی بەرپرسانی شاری بیگدۆشچ لە رێوڕەسمی كردنەوەی پێشانگەكە باسی لێوە كراوە، بەرپرسانی بیدگۆشچ لە وتارەكاندا ئاماژەیان بەوە دا كە پۆڵەندا هاوشێوەی هەرێمی كوردستان، پێشتر بە دۆخێكی سەختدا تێپەڕیوە، بەڵام كۆڵی نەدا و بەرهەمەكەی سەربەخۆیی بوو، بۆیە پێویستە هەرێمی كوردستانیش هەوڵی زیاتر بۆ پرسی سەربەخۆیی بدات، بۆ ئەم مەبەستە هونەر و كلتووریش یەكێك لەو رێیانەیە كە كورد دەتوانێت سوودی لێ وەربگرێت تا ئازارەكانی گەلەكەی بە دنیا پێشان بدات.

سەربەخۆیی كوردستان لە فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتیی هونەری دەخرێتە بەر باس

رافال بروسكی سەرۆكی شارەوانی بیگدۆشچی پۆڵەندا ئامادەی پیشانگاكە بوو وتارێكی پێشكەیش كرد و گوتی: «پێشانگاكە گرنگە، بەرهەمی هونەرمەندانی كورد بە هێزی ئەو حەقیقەتەی هەیانە ترسناكن، بەڵام هیوابەخشن، پێشانگاكە ڕاستیی بوونی یەكێك لە گەورەترین گەلانی جیهان پیشان دەدات، كە لە خاكەكەی بێبەش كراوە».
زیاد ڕەئوف نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پۆڵەندا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: «ئەمە یەكەم ڕووداوی لەم جۆرەیە لەسەر ئاستی ئەوروپا و جیهان، كە چەندین چالاكی و سیمینار و نمایشی فیلم و كۆنسێرت ئامادەكراون، كلتووری كوردی بە شێوەیەكی بەرفراوان نیشان دەدرێت و دەتوانین بڵێین بۆ ماوەی نزیكەی چوار مانگ بیدگۆسچ دەبێتە پایتەختی ڕۆشنبیریی كوردی».
نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پۆڵەندا جەختی لەوەش كردەوە كە: «پێشتر هەرگیز نەتوانراوە بەرهەمەكان لە چەندین بواری هونەریی نەوە جیاوازەكانەوە كۆبكرێنەوە، ئەمە شتێكی تایبەتە، چونكە ئاسان نییە هونەرمەندان لە كوردستانەوە بتوانن بەو شێوەیە بچنە ناو جیهانەوە، ئەو وڵاتانەی كوردستانیان بەسەردا دابەش كراوە، هەمیشە هەوڵیان داوە شەڕ لەگەڵ هونەرمەندان و خەڵكی ڕۆشنبیری بكەن، ئە وان بە شێوەیەكی دڕندانە ئە و كارە دەكەن، كلتوور و هونەری كوردی و كارە هونەرییەكانی كورد بۆ هونەری عەرەبی، توركی یان ئێرانی دەگەڕێننەوە «.عوسمان ئەحمەد هونەرمەند و بەڕێوەبەری سەنتەری زانستی كوردی لە زانكۆی سلێمانی لە پەیڤێكدا گوتی: «بەڵێ ئێمە ئازادین، بەڵام ئەوەتان لەبەرچاو بێت كە ئێمەش بە دەوڵەتانی دوژمنكارانە دەورە دراوین، لە هونەرەكەمدا ناتوانم ئەو شتانە دەرببڕم كە ئەمڕۆ لە ئێران دەگوزەرێت بەبێ دەرئەنجام، چونكە سبەی ناتوانم بچمە ئەوێ، نموونەیەكی دیكەم هاتنم بۆ پۆڵەندا لە ڕێگەی توركیاوە بوو، ناچار بووم بە وردی سەیری كەلوپەلەكانم بكەم، چونكە ئەگەر وشەی «كوردستان» لەسەر بەرگی كتێبەكە بوایە، ئەوا تووشی كێشە دەبووم».
بەڵدین ئەحمەد خاوەنی بەرهەمی «براكەم» دەڵێت بەڕاستی شتێكی تایبەتە، هونەرمەندانی كوردستان لەگەڵ هونەرمەندانی ڕەوەندی كوردی لە دەرەوە لە گشت بوارە هونەرییەكاندا لە یەك شوێن و لە یەك پێشانگادا كۆدەبنەوە، توخمە ناوەندییەكەی كورسییەكە، وەك ئەو كورسییەی كە حزبی بەعس بە شێوەیەكی دڕندانە براكەیان ئەشكەنجە داوە، بۆ ئەوەی خەباتگێڕە كوردەكانی پێ بترسێنن».

سەربەخۆیی كوردستان لە فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتیی هونەری دەخرێتە بەر باس

زۆربەی بەرهەمە مەجازییەكانی ئەم پێشانگایە گوزارشت لە ئازار و ناڕەزایەتی و خەبات دەكەن، بە شێوەیەكی ڕستەیی و مەجازی، یان بە دەستێوەردانێكی پڕ لە ئازار لە ڕیالیزم و سیمبولیزم، باشترین نموونەی ئەم دزەكردنە وێنە شۆككەرەكانی زەهرا دۆغان (لەدایكبووی ١٩٨٩)ـە كە لە زینداندا بە فڵچەیەك كە لە قژی خۆی دروستكراوە لەسەر ڕۆژنامەكان كێشراون، هەروەها ناڕەزایەتییەك دەبینین كە بە ڕەنگی زیندوو لەلایەن ئاریا عەتی كە لە شاری كاسێل دەژی، دەربڕدراوە.
زەهرا دەڵێت: «من فێمینیستێكم كە لەگەڵ كەسانی ڕەنگاوڕەنگ شەڕ دەكەم بۆ مافەكانی ژنان، تابلۆ گەورە و بێ چوارچێوەكانی بە شێوەیەكی ڕستەیی، ئەو خۆشییە چڕ و پڕەی ڕەنگەكان دەدرەوشێننەوە كە بە جلوبەرگی فیگەرە مێینەكان دەپۆشێت.»
دكتۆر واكاو كوچما كۆڕاتۆر و بەڕێوەبەری مۆزەخانەی كاونتی لە بیدگۆسچ، هەستی خۆی بەشێوەكی جیاواز دەربڕی و گوتی: «هونەرمەندانی هاوچەرخی كورد زمانی نایابی نێودەوڵەتیی هونەر و سینەما و ئەدەب بەكار دەهێنن، سەر بە گروپی هونەرمەندانی ئاست بەرزن، كە لەلایەن دیارترین ساڵۆنی هونەرییەوە میوانداری دەكرێت، بەشداربووانی پێشانگە و نمایشەكان لە كاسێل، ڤێنیسیا، كان، یان ئەكادیمیای فیلمی ئەمریكی ئەو ڕاستییە دەسەلمێنن كە بەرهەمەكانی هونەرمەندانی كورد هیوا دەبەخشن و مانای بوون لە ماوەی خۆیدا نیشان دەدەن.»
جێگەی وەبیرهێنانەوەیە چەندین هونەرمەندی كورد بەشداری دەكەن لەم پیشانگایەدا، لەوانە: ئەحمەد نەبەز، ئاریا عەتی، ئازاد كەریم محەمەد، ئازاد كەریم، ئازاد نانەكەلی، بەهرام حاجۆ، بەڵدین ئەحمەد، پاریس ستیفان، بەیان جاف، كەیمان ئیسماعیل، دارا محمد عەلی، ئیبراهیم عەلیپور، فایەق ڕەسووڵ، فوئاد عەزیز، هاڤین، سندی، جەلال ڕەئوف، جەمال پێنجوێنی، خەیری ئەدهەم، مەلوە (عومەر حەمدی)، محەمەد عارف، مورازۆ گاجان، نامۆ (محەمەد ڕۆستەمزادە)، نیعمەت شەباب، نۆرم (ئیسام حەمدی)، عوسمان ئەحمەد، بوشیا كاكیل ئەحمەد، ڕوستەم ئاغالە، ڕوژدی ئەنوەر، سەقر سلێمان، شوكر سەعید، سلێمان شاكر، تانیا ڕەشید، وەلید سێتی، یونس محەمەد، یوسف ساڵح و زەهرا دۆغان.
هێزی ڕۆشنبیری

سەربەخۆیی كوردستان لە فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتیی هونەری دەخرێتە بەر باس

مۆزەخانەی بیدگۆسچ بەم پێشانگەیە دەیەوێت هێزی كلتوور و هونەر وەك بەردی ناسنامەی نەتەوەیەك پیشان بدات، كە جیهان بە تێكۆشانی كوردان دیاریی كردووە، تا دەگاتە پێشمەرگە كە تەشەنەكردنی داعشی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاگرت، چونكە لە ڕاگەیاندنەكاندا تەنیا ڕوخساری توندیی ژن و پیاو بە كڵاشینكۆفەوە دەبینین، هەرچەندە كتێبی نایاب لەسەر كورد لەلایەن ڕۆژنامەنووس و ڕێبوارانی پۆڵەندییەوە كەم نییە، كوردستانیش هەرێمێكە خاوەن مێژوویەكی دەوڵەمەندە، ئەوەتا پاشماوەی پیاوێكی نیاندەرتاڵ لە ئەشكەوتی شانەدەر دۆزرایەوە، قەڵای هەولێر یەكەم شارە لە مێژوودا كە ماوەی شەش هەزار ساڵە ژیانی تێدا بەردەوامە و لە ساڵی ٢٠١٤دا خرایە لیستی میراتی جیهانی یونسكۆوە.
هەموو دونیا ئاشنای ناوی پێشمەرگە بووە، بەڵام بەداخەوە زۆر لە بارەی هونەرمەند و نووسەر و شاعیر و دەرهێنەرانی كوردەوە نابیسترێت، یەكێك لە گەورەترین نەتەوەكانی جیهان بەبێ دەوڵەتێكی تایبەت بە خۆی ماوەتەوە نەك تەنیا لەبەر ئەوەی نەترسا چەك هەڵبگرێت، نەخێر، ماوەتەوە چونكە بەردی بناغەی تۆكمەی كلتوورێكی پاراستنی ناسنامەی دامەزراندووە، هونەر و فەرهەنگی هاوچەرخی كوردی لە هەلومەرجی سیاسی و ئابووریی تایبەتدا گەشەی كرد، هەروەها زۆرێك لە هونەرمەندانی كورد بە چاوپۆشی لە ڕەگوڕیشەی نەتەوەیی خۆیان، وابەستەی ئەو وڵاتانە بوون كە تێیدا ژیاون.

Top