بۆ مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان
لە یادی (70) ساڵەی دامەزراندنی یەكێتییە تێكۆشەرەكەتان(یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان) بە ناوی گۆڤاری گوڵانەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەو كادیرو ئەندامان وسەرجەم ئافرەتانی كوردستان دەكەین، ڕۆڵی گرنگ و مێژوویی یەكێتییەكەتان بەرزو بەرچاوە لە خەباتی نیشتمانی و نەتەوەیی گەلەكەمان لە گشت قۆناغەكانی خەبات و بەرخوداندا، یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان دەستكەوتێكی دیكەی ڕێكخراوەیی و یەكسانی و هەڵقوڵاوی فیكرو ڕێبازی مستەفا بارزانیی نەمر بوو، بەر لە (70) ساڵ شانبەشانی ڕێكخراوەكانی دیكە هاتە مەیدانی خەباتەوە، لەم یادەدا جارێكی دیكە پیرۆزباییتان لێ دەكەین، بە هیوای زیاتر خزمەتكردنی ئافرەتان و ڕۆڵی كاریگەر لە پێگەیاندنی خێزان و نەوەیەكی پەروەردەكراو و گۆشكراو بە خۆشەویستیی گەل و نیشتمان.. لەگەڵ ڕێزماندا.
گۆڤاری گوڵان