لە ئەنجامی هێرشێکی خۆکوژی دوو پۆلیس کوژران

لە ئەنجامی هێرشێکی خۆکوژی دوو پۆلیس کوژران

 

 

هێرشێکی خۆکوژی لە شاری باندۆنگی ئەندەنوسیا ئەنجامدرا و بەهۆیەوە دوو پۆلیس کوژران.

دەسەڵاتدارانی ئەندەنوسیا ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایانگەیاند، لە هێرشێکی خۆکوژیی چەکدارێکی تیرۆریستی كە چووەتە ناو بنکەی پۆلیسی باندونگ خۆی تەقاندۆتەوە دوو کەس کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.

پۆلیس دەڵێت ، گروپێکی نایاسایی بە ناوی جەماعەتی ئەنشاروت دەوڵە بەرپرسیارە لەم هێرشە تیرۆریستییە.

تیرۆریستانی تەکفیری لە ساڵانی ڕابردوودا لە گەورەترین وڵاتی جیهان کە زۆرینەی موسڵمانە هێرشیان ئەنجامداوە، هێرشیان کردووەتە سەر کڵێساکان، بنکەکانی پۆلیس و ئەو شوێنانەی کە خەڵکی بیانی زۆر سەردانی دەکەن. هەر لەبەر ئەم هۆکارە، ئەندەنوسیا لە ساڵانی ڕابردوودا یاساکانی دژە تیرۆری توندتر کردووە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top