لە ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان لە نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا؛ ١٠٠ دیلی جەنگ ئازاد کران

لە ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان لە نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا؛ ١٠٠ دیلی جەنگ ئازاد کران

 

 

ڕووسیا و ئۆکرانیا دوای دانوستانەکان بە گشتی 100 دیلی جەنگیان ئاڵوگۆڕ کرد، هەر لایەنێک 50 دیلی سەربازییان هەبوو.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان لەنێوان ڕووسیا و ئۆکرانیادا کرا". لە ئەنجامی دانوستان لەگەڵ لایەنی ئۆکراینی ٥٠ سەربازی ڕووسیا ئازاد کران.

لەم ڕاگەیاندنەدا هاتووە، کە پاڵپشتی پزیشکی و دەروونی پێویست بۆ سەربازەکان کراوە و بە فڕۆکەكانی وەزارەت دەگوازرێنەوە بۆ شاری مۆسکۆی پایتەخت.

لە لایەکی دیکەوە، ئاندری یرماک، بەرپرسی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا ڕایگەیاند: لە ئەنجامی ئاڵوگۆڕی دیلەكان لەگەڵ ڕووسیا ٥٠ سەربازی ئۆکرانیا ئازاد کران.

ئاماژەی بەوەشکرد: زۆربەی ئەو کەسانە لە شەڕەنەکانی کارگەی متالۆژیی ئازۆفستاڵ لە ناوچەکانی ماریوپۆل، دۆنێتس، لوهانسک و زاپۆرۆژێ گیراون، هەروەها پرۆسەی ئاڵوگۆڕی زیندانیان بەردەوام دەبێت.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top