ئازەربایجان تەرمی ١٣ سەربازی ڕادەستی ئەرمینیا كرد

ئازەربایجان تەرمی ١٣ سەربازی ڕادەستی ئەرمینیا كرد

 

 

کۆماری ئازەربایجان تەرمی ١٣ سەرباز کە لە مانگی ئەیلولدا لە تێکهەڵچوونە سنوورییەکان کوژراون، ڕادەستی ئەرمینیای کرد.

کۆمیسیۆنی دەوڵەتیی زیندانیان و بێسەروشوێنانی کۆماری ئازەربایجان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، تەرمی ١٣ سەرباز لە ئۆپەراسیۆنی گەڕان لە ناوچە جێناکۆکەکان کە لە ١٢-١٣ی ئەیلولدا کوژراون ، دۆزراونەتەوە.

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: تەرمی سەربازانی ئەرمینیا کە لە خاکەکانی ژێر دەسەڵاتی سوپای ئازەربایجان دۆزراونەتەوە، لەلایەن دەزگای دادوەری سەربازیی وڵاتەوە پشکنینیان بۆ کراوە و هیچ نیشانەیەکی توندوتیژی لەسەر تەرمەکان نەدۆزراوەتەوە.

بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان تەری ئەم 13 سەربازە لە ڕێگەی کۆمیتەی نێودەوڵەتیی خاچی سوورەوە ڕادەستی ئەرمینیا کران.

لە مانگی ئەیلولدا ئازەربایجان تەرمی ١٢٧ سەربازی ڕادەستی ئەرمینیا کرد.

بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی بەرگری ئازەربایجان، لەو پێکدادانانەدا کە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بوو، ٨٠ سەربازی ئەم وڵاتە كوژراون هەروەها ئەرمینیا هەواڵی کوژرانی ٢٠٧ سەربازی ئەم وڵاتەی ڕاگەیاند.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top