ئەو كاریگەرییە دەرەكییەكانەی ئەگەری نەخۆشیی دڵ زیاد دەكەن

ئەو كاریگەرییە دەرەكییەكانەی ئەگەری نەخۆشیی دڵ زیاد دەكەن

پێویستە لە ژیانی رۆژانەماندا گرنگی بەو راستییە بدەین، كە ژینگە و ئەوەی كە بە هەناسە هەڵیدەمژین، چەند هاندەرێكی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی كۆئەندامی دڵ و سووڕان لەخۆدەگرن. ئەو هۆكارە دەرەكییانەی كە رۆڵیان لە تووشبوون بە نەخۆشییەكانی كۆئەندامی دڵ و سووڕانا هەیە، بریتین لە: دوكەڵی دەستی دووەم Second-hand smoke واتە هەڵمژینی دوكەڵی جگەرە لە ژوورێك یان لە نزیك یەكێك یان كەسانێك كە جگەرە دەكێشن، گەرمیی زۆر، بەتایبەتی لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی زەویدا دەبینین كە چەند شوێنێكی جوگرافیی رووبەڕووی شەپۆلی گەرما دەبنەوە، لە ناو ئاوی خواردنەوەدا كە لەوانەیە قوڕقوشم لەخۆبگرێت، فلتەركردنی ئاو پێش خواردنەوە پێویستە، چونكە قوڕقوشم هاندەرە بۆ تووشبوون بە نەخۆشیی خوێنبەرەكانی دڵ و جەڵتەی مێشك و نەخۆشیی خوێنبەرەكانی دەوروبەر، پیسبوونی هەوای دەرەوەی ماڵ بەهۆی پیسبوونی ترافیك، گازی ئۆزۆن، دووەم ئۆكسیدی گۆگرد، لەگەڵ دووەم ئۆكسیدی نایترۆجین، هەروەهاپیسبوونی هەوای ناوماڵ بەهۆی هەڵمی ماددە پاككەرەوەكان، هەڵمی بۆیە، گازەكانی تەباخ و ئامێری برژاندن، هەروەها بكوژی مێروو، لە كۆتاییدا یەكەم ئۆكسیدی كاربۆن كە لە ئۆتۆمبێلەكان، سووتاندنی خەڵوز، هەروەها ئامێری وشككردنەوەی جلوبەرگ سەرچاوە دەگرێت، هۆكارن بۆ نەخۆشییەكانی كۆئەندامی دڵ و سووڕان.

 

Top