ئامێرێك بۆ نەهێشتنی دڵەڕاوكێ و نیگەرانی

ئامێرێك بۆ نەهێشتنی دڵەڕاوكێ و نیگەرانی

  رەنگە ئەو سەردێڕەی سەرەوە لاتان سەرنج راكێش بێ، ئاخر چۆن دەكرێت ئامێر نیگەرانی و دڵەڕاوكێ كەم بكاتەوە. بەڵێ ئامێری Apollo Neuroscience كە زیاتر لە شێوەی كاتژمێری دەست دەچێت یەكەمین ئامێرە، كە شەپۆلی دەنگی نەبیستراو بە شەپۆلی زۆر كەم بۆ كەمكردنەوەی رێژەی دڵەڕاوكێ و نیگەرانی و هەروەها هێنانەخواری پاڵەپەستۆی خوێن. كاریگەریدانان لەسەر سیستەمی دەمار بە گۆڕانی لێدانی دڵ.

ئەم ئامێرە لەلایەن زانایانی بواری دەمار لە زانكۆی پیتسبۆرگ بەرهەم هاتووە. ئامانج لە بەرهەمهێنانی كەمكردنەوەی سترێس، زیاتركردنی رێژەی وزە، پاراستنی ئارامی و خۆراگری، خەوی باشتر.... و چالاكی دەستەی زیاتر.

ئامێری ئاپۆلۆ شەپۆلێكی ئارام بەڕێ دەكات كە مرۆ نایبیستێ بەڵام هەستی پێدەكا. ئەم شەپۆلە وا دەكات چالاكی جەستەییت زیاتر بێ و دڵ باشتر كار بكات.

Top