ئامێری چارەسەری پەڵە و زیبكە

ئامێری چارەسەری پەڵە و زیبكە

 رەنگە بۆ چارەسەری هەر زیبكە و پەڵەیەك یەكسەر سەری شوێنی فرۆشتنی دەرمانی ئارایشت دابێ، یان چوو بۆ سەردانی دەرمانخانەیەك و داوای كرێمێكی دژە پەڵەت كردبێ. زۆر كەس پێیوا نییە كە لابردنی پەڵە و زیبكە بە ئامێری تەكنەلۆژی لەناو ناچێت. ئامێری DRx SpotLite كە وەك چرا لایتێك دەچێت و لەلایەن پسپۆرانی بواری تەندروستی رەزامەندی لەسەردراوە، بەهۆی تیشكی شینیەوە هەرچی باكتری و ڤایرۆسی سەر روخسارە و بۆتە پەڵە لەناو دەبات و پاشان بە تیشكی سوور ئازارەكان كەم دەكاتەوە.  باشترین چارەسەرە بۆ ئەو پەڵە و زیبكانەی كە تازە سەریان وەدەرناوە.

چۆنییەتی بەكارهێنانی بەم شێوەیە: سەرەتا پێست خاوێن و وشك دەكەیەوە، پاشان راستەوخۆ لەسەر زیبكەكانی رادەگرێ و بۆ ماوەی 2 چركە دوگمەی پاوەر دادەگری تا هەڵدەبێت و دواتر بۆ ماوەی سێ خولەكی بەردەوام لەسەر زیبكەكە رایدەگری. دوای سێ خولەك ئۆتۆماتیكی ئامێرەكە دەكوژێتەوە.

Top