كامێرایەك بەكارهێنەرەكەی دەخاتە ژێر چاودێری

كامێرایەك بەكارهێنەرەكەی دەخاتە ژێر چاودێری

  وێبكەم واتە كامێرای تایبەت بە وێب و ئینتەرنێت جیاوازی هەیە لەگەڵ كامێرایەكی تایبەت بە وێنە و فیلم گرتن.

وێبكەمەكان بە زۆری جێگیرن و لە شوێنی خۆیان ناجوڵێن! جێگیربوونی وێبكەمەكان وا دەكات كاتێك بەكارهێنەر لەكاتی چاتكردندا دەجووڵێت، دیمەنەكان تێك بچن، یان ئەوكاتەی بەكارهێنەر لە نزیك وێبكەمەكە دووردەكەوێتەوە هەم لەدەنگ و هەم لە رەنگدا كێشە دێتە پێش.

وێبكەمی جۆری Obsbot Tiny 4K PTZ لەگەڵ بەكارهێنەرەكەی دەجوڵێتەوە. تەنیا بە پەنجەی بەكارهێنەر كۆنترۆڵ دەكرێت. كوالیتی نیشاندانی 4Kیە لەكاتی گەورەكردنیشدا كێشەیەك نایەتە پێش. بەهۆی هۆشی دەستكردی هەیەتی لەسەر بەكارهێنەرەكەی قفڵ دەبێت و بەكارهێنەر بۆ كوێ بجوڵێتەوە، كامێراكە رووی خۆی بۆ ئەو شوێنە وەردەگێڕێ. مایكی كامێراكە تایبەتە و دەنگە دەنگی زیادی ناهێڵێت. كامێراكە چەند بەرابەر زۆم دەكرێت.

Top