جنێفەر لۆپێز دەگەڕێتەوەو سوپرایزی هەیە
دوای ئەوەی لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا(جنێفەر لۆپێز)ی خانمە ئەستێرەی جیهانی هەموو بڵاوكراوەكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان سڕییەوە,بەڵام دواجار هەروەكو پێشبینی كرابوو دووبارە گەڕایەوە هەژمارەكانی و نوێترین دەركەوتنی بووە سوپرایز بۆ هەوادارەكانی .
لە ئێستادا جنێفەر لۆپێز كار بۆ بڵاوكردنەوەی ئەڵبۆمێكی نوێی گۆرانی دەكات, كە ئەم كارە دەبێتە بەشی دووەمی ئەڵبۆمی(This Is Me… Then) كە لە ساڵی 2002 بڵاویكردەوە .
ئەم ئەڵبۆمە نوێیە بریتی دەبێت لە گەشتێكی بیست ساڵەی جەیلۆ و چیرۆكێكی دوور و درێژ دەگێڕێتەوە, بە گوێرەی گۆڤاری رۆڵینگ ستوون ئەم ئەڵبۆمە نوێیەی جەیلۆ كە لە 13 تراك پێكدێت بەناوی(This is Me … Now), گیڕانەوەی گەشتێكی بیست ساڵەیە لە تەمەنی منداڵیی كە بە بارودۆخێكی سەختدا تێپەڕی و چیرۆكی خۆشەویستی و جیابوونەوە .
ئاسۆ كاكەیی