ئامێرێكی جۆكەر بۆ برۆ و مژۆڵ

ئامێرێكی جۆكەر بۆ برۆ و مژۆڵ

 بۆ هەركام لە برۆ و مژۆڵ ئامێری تایبەتی بەكار دێت، مەسكارە و مەقەستی چاو هەركام بەشێكن لەو ئامێرانە. بەڵام ئامێری lash star جۆكەرە و گشت ئەركەكان پێكەوە ئەنجام دەدات. ئامێرەكە شەحن دەكرێتەوە پاش دە چركە میلە گەرم بووەكە لەسەر مژۆڵ دابنێ و پاشان بەرەو سەرەوە بیكێشە، ئیدی مژۆڵەكان بە جوانی رادەوەستن. نە تەنیا بۆ مژۆڵی سروشتی بەڵكو بۆ مژۆڵی و برۆی دەستكردیش دەبێت. دیزاینێكی ئۆرگۆنۆمی هەیە و سەرنج راكێشە، دەكرێت وەك باشترین مەسكارەش سوودی لێوەربگیردرێت.

بەكارهێنەر بە ویستی خۆی ئامێرەكە گەرم دەكات و پلەی 65 هەتا 95 هەیە. پاش بەكارهێنان خۆكار دوای 5 خولەك دەكوژێتەوە. بە بەكارهێنانی ئامێری ناوبراو پێویست ناكات هیچ ئامێرێكی دیكە بەكار بهێنی و زیاتر وەك ئۆتۆ دەچێت بۆ مژۆڵ و برۆكان.

Top