ڤەیپ وەكو جگەرە زیان بە بۆڕییەكانی خوێن دەگەیەنێت

ڤەیپ وەكو جگەرە زیان بە بۆڕییەكانی خوێن دەگەیەنێت

لێكۆڵینەوە نوێیەكان جەخت دەكەنەوە كە كێشانی ڤەیپ بە هەمان ئەندازەی جگەرەی ئاسایی كاریگەریی نەرێنی دەكاتە سەر بۆڕییەكانی خوێن، ئەمە جگە لە زیانە زۆرە زانراوەكای دیكە. لە لێكۆڵینەوەكاندا باسی ئەمەش كراوە كە ڤەیپ و جگەرە دەبنە ئەگەری تێكدانی خانەكانی ناوپۆشی بۆڕییەكانی خوێن، كە هۆكارە بۆ رەقبوونی خوێنبەرەكان و دروستبوونی تۆپەڵی مەییوی خوێن Thrombosis لە ناو بۆڕییەكانی خوێندا. ئەگەرچی دوكەڵی ڤەیپ هەموو ئەو ماددە كیمیاییانە لەخۆناگرێت كە لە دوكەڵی جگەرەی ئاساییدا هەن، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا هێشتا زیانی تەندروستیی هەیە، بەتایبەتی بۆ سییەكان، دڵ، مێشك و ئەندامی دیكەی لەش. پسپۆرانی كۆلێژی پزیشكیی زانكۆی ئۆهایۆ جەختیان كردووەتەوە كە هەردوو جگەرە و ڤەیپ هۆكارن بۆ راهاتن و كاریگەریی نەرێنی تەندروستیی درێژمەودا، ئاماژە بەمەش كراوە كە ڤەیپ بە هەمان شێوەی جگەرە كاریگەریی نێگەتیڤی هەیە بۆ فرمانی دڵ و زیانەكان لەكاتی دووگیانیدا بۆ سییەكانی كۆرپە. لە كۆتاییدا پسپۆران جەخت دەكەنەوە كە كێشانی هەر دوو ڤەیپ و جگەرە لەكاتی جیاوازدا نەك لە زیانەكان كەم ناكاتەوە، بەڵكو خراپترە لە كێشانی جگەرە بەتەنیا.

Top