خەوی دروست گرنگە بۆ تەندروستیی دڵ

خەوی دروست گرنگە بۆ تەندروستیی دڵ

نووستنێكی تەواوی شەوانە بۆ ماوەی 7-8 كاتژمێر واتە دڵێكی تەندروست. كەمخەوی پەیوەندی بە نەخۆشیی خوێنبەرەكانی دڵەوە هەیە، ئەگەرچی میكانیزمی تەواو لەپاڵ ئەم راستییە تا ئێستا زۆر روون نییە، بەڵام گرفتەكانی وەكو خەوزڕان Insomnia و هەناسەتەنگی لەكاتی خەودا Sleep apnea باوترین حاڵەتن كە دەبنە ئەگەری نەخۆشی لە كۆئەندامی دڵ و سووڕاندا. لە لایەكی دیكەوە بەپێی نوێترین راپۆرتەكانی كۆمەڵەی ئەمریكیی تەندروستیی دڵ AHA، كەمخەوی یان خەوی ناتەندروست، پەیوەندی بە هەڵبژاردنی خۆراكی ناتەندروستەوە هەیە، كە بە شێوەیەكی نا راستەوخۆ كاریگەریی نەرێنی دەكاتە سەر تەندروستیی كۆئەندامی دڵ و سووڕان، بۆنموونە ئاماژە بەمە كراوە كە گرفتەكانی خەو هاندەرن بۆ زیاد خواردنی شیرینی وخۆراكی كالۆری بەرز. لە كۆتاییدا،پسپۆڕان رێنمایی دەكەن كە نووستن لە ماوەی نێوان كاتژمێر 10-11 ی شەو باشترین هەڵبژاردەیە بۆ كەمكردنەوەی ئەگەری نەخۆشیی دڵ، هەروەها ئاماژە بەمە دەكەن كە نووستن پێش كاتژمێر 10ی شەو و پاش كاتژمێر 12ی شەو ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ و خوێنبەرەكان تا رێژەی 25% زیاد دەكات.

 

Top