نادیە بەردەوام وەرزش دەكات و ژیانی خۆشدەوێت

نادیە بەردەوام وەرزش دەكات و ژیانی خۆشدەوێت

خانمە ئەكتەر نادیە ئەلجوندی ئەو ڕاستییە ئاشكرا دەكات كە ئایا لە ماڵپەڕی تیك تۆك ئەكاونتێكی فەرمی هەیە یان و ئاماژەی بەوەدا كە هیچ ئەكاونتێكی فەرمی لە تیك تۆكدا نییە.
نادیە ئەلجوندی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیویەتی: هیچ هەژمارێكی فەرمیم لە تیك تۆك نییە، ئەم پەیجەش كە بڵاو بۆتەوە هیچ پەیوەندییەكی بە منەوە نییە، هەروەها دژی هیچ هەوادارێك نیم كە لە پەیجەكانی لیا كار بكات، بەڵام پێویستە وابێت ئاگادار بم كە پەیجی فانەكانە و بە زمانم قسە ناكات.
نادیە زیاتر وتی: بەم زووانە پەیجێكی فەرمی لە تیك تۆك دروست دەكەم و هەر پەیجێك بە زمانم قسە بكات بە هەر شێوەیەك بێت لە هەموو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دادەخرێت.
سەبارەت بە نهێنیی جوانییەكەی وتی: « پێویستە بەردەوام لە وەرزشكردن و كەسێك بیت كە بەردەوام ژیانی خۆش بوێت و ئەمەش نهێنیی جوانییەكەمە،هیوادارم هەموو ئافرەتان ئەو بابەتانانە بە گرنگ وەربگرن.
شایەنی باسە نادیە ئەلجوندی لەم دواییانەدا، لە فێستیڤاڵی درامای قاهیرە، خەڵاتێكی وەرگرتبوو بۆ مێژووی هونەری خۆی.
لەبارەی خۆشەویستی هونەرمەند بۆ كارەكەی نادیە دەڵێ: پێویستە ئەكتەر زۆر پابەند بێت بەتایبەتی بە كاتەوە، هەروەها لە پێكهاتەكانی فۆتۆگرافی و وێنە تێبگات، و سوود لە ئەزموونی ئەستێرەكانی پێش خۆی وەربگرێت.

سەرچاوە:مسراوی

Top