تایلۆر سویفت ژمارەیەكی پێوانەیی تۆمار كرد

تایلۆر سویفت ژمارەیەكی پێوانەیی تۆمار كرد

تایلۆر سویفت بووە یەكەم هونەرمەندی ئافرەت لە مێژوودا، كە گۆرانییەكانی هەموو پێگەكانی لە ڕیزبەندی ١٠ باشترین گۆرانییەكانی ئەمریكادا داگیركردووە.
بەم كارە، پێش هاوڕێ ئەمریكییەكەی (درەیك) كەوتووە، كە پێشتر لە مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠٢١ دا ژمارەی پێوانەیی نۆ تاكە گۆرانییە سەرەكییەكانی لە چارتی ١٠ تاكە گۆرانییە سەرەكییەكاندا هەبووە.
پێش ئەو، بیتڵز لە ساڵی ١٩٦٤دا ڕیكۆردی هەشت گۆرانیی سەرەكیی لە ١٠ گۆرانیی سەرەكیدا بوو.
زاڵبوونی سویفت لە چارتی ئەمریكادا بەهۆی نوێترین ئەلبوومی خۆیەوەیە بەناوی Midnight كە لە ساڵی ٢٠٢٢دا بووە خێراترین ئەلبوومی فرۆشراو.
گۆرانیبێژە تەمەن 32 ساڵەكە بە گۆرانییەكەی «ئەنتای هیرۆ» پلەی یەكەمی لە لیستەكەدا بەدەست هێنا، كە بە خێرایی لە ئەپڵیكەیشنی تیك تۆكدا بڵاو بووەوە.
لیستەكە گۆرانییەكانی ئەلبوومەكانی وەك لاڤاندەر هاز، مارۆن، سنۆ ئۆن زە بیچ، بیجوێڵد و كارما لەخۆدەگرێت.
هەر 13 گۆرانییەكانی نوێترین گۆرانیی سویفت بەناوی «Midnight» لە وەشانی ئاسایی خۆیدا، لیستی 15 گۆرانییە سەرەكییەكانی داگیر كردووە.
سویفت هەوادارانی سەرسام كرد، كاتێك ئەلبوومە نوێیەكەی لە كۆتا خولەكی خەڵاتی ڤیدیۆ میوزیكیی ئێم تی ڤی ساڵی ٢٠٢٢ لە سەنتەری پرۆدێنسێڵ لە نیویۆرك لە ویلایەتی نیوجرسی لە مانگی ئابدا ڕاگەیاند.
ئەو ئەلبوومەكەی بە چیرۆكی(١٣ شەوی بێخەو، كە بە درێژایی ژیانمدا بڵاوبووەتەوە) و (گەشتێك بەناو ترسناك و خەونی شیرین) وەسف دەكات.
ئەم دەستكەوتە پێدەچێت ئاماژەیەك بێت بۆ ئەوەی ئەو ئەستێرەیە گەڕاوەتەوە بۆ ئەو گۆرانییە پۆپانەی كە پێش پەتای كۆرۆنا بەناوبانگ بووە، ئەوەش دوای گۆرانییەكانی ئیندی فۆلك میوزیك ئێڤەرمۆر و فۆلكلۆر كە لە ساڵی ٢٠٢٠دا بڵاوكرانەوە.
بەشێك لە سەركەوتنەكانی بەهۆی هەڵمەتێكی زیرەكی بازرگانییەوە بوو، كە ئەلبوومەكەی بە چەندین شێوەی ژماردن و كۆكراوە بڵاوكرایەوە، لە نێویاندا چوار گۆرانی لە وەشانی ڤینێل كە یەكەیەكی یەك كاتژمێریی گۆرانی پێك دەهێنن.

تایلۆر سویفت ژمارەیەكی پێوانەیی تۆمار كرد
Top