دووەمین پێشەنگای ساڵانەی كتێب لە كۆیە دەكرێتەوە

دووەمین پێشەنگای ساڵانەی كتێب لە كۆیە دەكرێتەوە

بە بەشداری ژمارەیەك دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوە, دووەمین پێشەنگای ساڵانەی كتێب لە كۆیە دەكرێتەوە و بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت .

ئەم پێشەنگایە بە هەماهەنگی كتێبخانەی گشتی كۆیە و ناوەندی ڕۆشنبیری ئەندێشە و ژمارەیەك دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوە دەكرێتەوە .

ڕێوڕەسمی كردنەوەی پێشەنگاكە كاتژمێر 10ی بەیانی ڕێكەوتی 6/11/2022 لە هۆڵی كتێبخانەی گشتی كۆیە بەڕێوەدەچێت,وە ڕۆژانی دواتر لە كاتژمێر 9ی بەیانی تاوەكو 5ی ئێوارە كراوە دەبێت, هەروەها لە پێشەنگاكەدا بۆ سەدان ناونیشانی جۆراوجۆری كتێب داشكاندنی لە سەدا 20 بۆ 40 دەخرێتە ڕوو .

ئاسۆ كاكەیی

دووەمین پێشەنگای ساڵانەی كتێب لە كۆیە دەكرێتەوە
Top