تاپسی جیاوازە

تاپسی جیاوازە

ئەگەرچی شێواز و جۆری خواردن و شوێن بە یەكێك لە گرنگترین كارەكانی كچە ئەكتەر و مۆدێلەكان دادەنرێت و، هەریەكیان بەرنامە و شێواز و جۆری خواردنی تایبەت بە خۆیان هەیە و بە بەشێكی نەپچڕاوی ژیانیانی دادەنێن، بۆ ئەوەی هەمیشە لەشولاریان رێك و جوان بێت و رۆڵی زیاتر لە فیلمەكان وەربگرن و دڵی دەرهێنەرانیش رازی بكەن و سەرنجیان رابكێشن، بەڵام لە هەمان كاتدا رەنگە هەندێكیان لەم شێوازە لابدەن و گرنگییەكی زۆریشی پێ نەدەن.
لای خۆیەوە كچە ئەكتەر و مۆدێلی هیندی (تاپسی پانۆ) پێچەوانەی ئەم جۆرە كارانەیە و بە ئاشكرا تامەزرۆیی خۆی بۆ خواردنی سەر عارەبانەی شەقامەكانی شاری دەلهی راگەیاند، ئەمەش واتە هیچ بەرنامەیەكی نییە وەك ئەو ئەكتەرانەی دابەزاندنی كێشی لەشیان بە گرفتێكی گەورە دادەنێن، تاپسی لە دیمانەیەكی رۆژنامەوانیدا دەربارەی خۆشەویستیی خۆی بۆ خواردنی سەرشەقامەكان دەڵێت: «هەر كەسێك بیەوێ بچێتە دەلهی و زانیاریی پێویستی هەبێت دەربارەی باشترین و بەتامترین خواردن لەسەر شەقامەكانی ئەم شارە، پێویستە راوێژ بە من بكات، چونكە من شارەزای هەموویانم، خۆشەویستیی خواردنی سەرشەقامەكان بە توندی خۆی بەسەر بیر و هزری مندا سەپاندووە، زۆر حەز لە شیرینی و هەویركاری دانیماركی دەكەم، بەڵام عاشقی خواردنی هیندیم و بەرگەی ئەو خواردنە خۆشانە ناگرم كە لەسەر عارەبانەكان دانراوە و خەڵك دەوری داوە، بۆ ئەوەی بیخوات».

Top