پرۆگرامێك بۆ وتنەوە وانە بە شێوەی ئۆنلاین

پرۆگرامێك بۆ وتنەوە وانە بە شێوەی ئۆنلاین

 كاتێك پەتای كرۆنا هات، دەرگای قوتابخانە و زانكۆكان داخران و وانەكان بوون بە شێوەی ئۆنلاین و مەجازی. بۆ كردنەوەی خولی ئۆنلاین و وتنەوەی وانە بە شێوەی ئۆنلاین و هەروەها كۆنفرانس و سیمینار لە رێگای دوورەوە گەلێك پرۆگرام هەن. پرۆگرامی NetSupport Manager یەكێكە لەو پرۆگرامانە و ساڵیانێكە كە كلاسەكانی وانە وتنەوە، تۆڕە بچووك و گەورەكانی كۆمپیوتەر، زۆربەی كۆفی نێتەكان و بەگشتی ئەو شوێنانەی كە چەندین سیستەم لەلایەن تۆڕێكیان پێكهێنابێ سوودی لێوەردەگیرێ.

پرۆگرامی ناوبراو پرۆگرامێكی پێشكەوتووە و مامۆستایانی قوتابخانە یا مامۆستایانی زانكۆ دەتوانن سوودی زۆر لێوەربگرن. زیاتر لە 20 هەزار تۆڕی كۆمپیوتەر لە جیهاندا سوود لەو پرۆگرامە وەردەگرن. 

Top