بەهۆی ئاگر کەوتەوە لە قوتابخانەیەكی نابینایان ١١ منداڵ گیانیان لە دەستدا

بەهۆی ئاگر کەوتەوە لە قوتابخانەیەكی نابینایان ١١ منداڵ گیانیان لە دەستدا

 

 

 

پۆلیسی ئۆگاندا ڕایگەیاند: بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە قوتابخانەیەکی نابینایان لە ناوەندی ئەو وڵاتە 11 منداڵ گیانیان لەدەستداوە.

پۆلیسی ئۆگاندا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، لە دەوروبەری کاتژمێر ١ی نیوەڕۆ بە کاتی ناوخۆ لە قوتابخانەی « سەلامە » بۆ نابینایان لە گوندی لوگا کە ٤٥ کیلۆمەتر لە « کامپالا »ی پایتەختی ئۆگاندا دوورە ئاگر کەوتووەتەوە.

بەپێی ئەم ڕاگەیەندراوە تائێستا هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە دیاری نەكراوە، بەڵام تائێستا 11 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركراوە و 6 كەسیش رەوانەی نەخۆشخانە كراون و باری تەندروستیان ناجێگیرە.

"هلن گریس ئاسامۆ"، وەزیری کەمئەندامانی ئۆگاندا گوتی: ئەو خوێندکارانەی لە بەشە ناوخۆییەکەدا خەوتبوون، بەهۆی پەنجەرەی دژە دزی نەیانتوانیوە هەڵبێن وكەوتنە ناو ئاگرەكە و سووتاون. 

بە وتەی بەرپرسێکی حکومی، ئەو خوێندکارانە بەجۆرێكی ئەوەندە سەخت سووتاون کە ناناسرێنەوە و پشکنینی دی ئێن ئەی بۆ دیاریکردنی ناسنامەیان ئەنجام دەدرێت.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت كە بەشەناوخۆیی "سەلامە" لە ساڵی ١٣٧٨/١٩٩٩ دامەزراوە، دەیان خوێندکاری لە نێوان ٦ بۆ ١٤ ساڵیی تێدابووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top