بەبەشداری ژمارەیەک دەزگای چاپ وبلاوکردنەوە پێشانگای پەرتووک کرایەوە

بەبەشداری ژمارەیەک دەزگای چاپ وبلاوکردنەوە پێشانگای پەرتووک کرایەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 25/10/2022بەئامادەبونی حەمەی حەمە سەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان ودكتۆر ئەمجەد دەلو سەرۆكی زانكۆی جیهان و ئەندازیار بورهان سابیر سەرۆكی دەزگای ڕۆشنبیری زانكۆكانی جیهان و قونسلی گشتی كۆریای باشورو میوانیكی زۆر پێشانگای کتێب لەژێر ناوونیشانی (پێکەوە ژیان) لەلایەن (بەڕێوەبەرایەتی گشتی کتێبخانە گشتییەکان - بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانە گشتییەکانی هەولێر) به هەماهەنگی لەگەڵ (دەزگای ڕۆشنبیری زانکۆكانی جیهان) و بەشداری ٢٠ دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەو چەندین ناوەندی کولتووری لە کتێبخانەی گشتی هەولێر - کتێبخانەی زەیتون، لە پارکی سامی عبدالرحمان کرایەوەو دە ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
وتری هەریەك لە دكتۆرە ناز فەلەكەدین كاكەیی و حەمەی حەمە سەعید وڵ و دكتۆر ئەمجەد دەلو پێشكەشكران
دواتر ڕێز لە ژمارەیەك خانە نشین نرا پاشان
سەبارەت بە دنیای خوێندنەوە شانۆگەریەکی پێرفۆڕمانس لەلایەن (دانیا لیث حسین) ی ئەكتەرنمایشکراو جێگای ڕەزامەندی ئامادەبووان بوو، لەلایەن ژەنیارانەوە چەندین پارچە میوزیک پێشکەشکران.
پاشان دەستکرا بە بەسەرکردنەوەی بەشەکانی پێشانگاکە لە کتێب و پێشانگای هونەری شێوەکاری و کارو بەرهەمی کولتووری و فۆلکلۆری میللی.
لەماوەی ڕۆژانی پێشانگای پێکەوە ژیان بۆ کتێب، چەندین کۆڕ و سیمیناری جۆراوجۆر لە هۆڵی کتێبخانەی گشتی هەولێر پێشكەش دەكرێ .

بەبەشداری ژمارەیەک دەزگای چاپ وبلاوکردنەوە پێشانگای پەرتووک کرایەوە
Top