میرهان: هەر كارێك دەیكەم كە خۆشم دەوێت

میرهان: هەر كارێك دەیكەم كە خۆشم دەوێت

میرهان حوسێن بەوە ناسراوە كە رۆڵەكانی زیاتر یاخیبوونی تێدایە، بەڵام یاخیبوونی تەنیا دژی داب و نەریتە كۆمەڵایەتییە باوەكان نییە.
میرهان حوسێن لە بارەی بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆییەكانی لە سۆشیال میدیا دەڵێت: «من مەبەستم نییە دوو دڵی بكەم، هەروەها زۆر حەز دەكەم وێنە بكێشم و ماكیاژ بكەم و، هەندێك شت لەو كەسایەتییانە فێرببم كە لە ژیانمدا كاریگەرییان هەیە»، سەبارەت بەو شتانەی كە خۆشی دەوێن میرهان حوسێن ئاماژەی بەوەدا كە زۆر حەزی لە زێڕینگەرییە، ئاماژەی بەوەشدا كە گوڵ ڕۆمانسییە، بەڵام دەكرێت ڕۆمانسییەت وەربگێڕدرێت بۆ وشەیەك، بەڵام ئەو تەنیا ئەو وشەیەی ناوێت».
لە بارەی بارودۆخی ئێستای سینەمای میسری میرهان دەڵێت: «سەرەڕای بابەتەكانی كەچی سینەما بەردەوام لە گەشەدایە و ئێستا كاری زۆر بە هێزتر و زیاتر پێشكەش دەكات، سەبارەت بە خۆشم ناتوانم حوكم لەسەر خۆم بدەم هەرچەندە هەنگاوەكانم هێواشن، بەڵام تێبینی ئەوە دەكەم كە ئێستا پێگەكەم باشتر بێت و شارەزاییم پەیدا كردووە، هەرچەندە دەزانم كە سەركەوتن لە هونەردا ئاسان نییە، بەڵام توانیم بەسەر ئاستەنگەكانمدا زاڵ بم».
سەبارەت بە رۆڵی ورووژاندن لە سینەمادا میرهان دەڵێت: «ناتوانم باس لە بابەتە بەشێوەیەكی گشتی بكەم، بەڵام سەبارەت بە خۆم بە هەموو شێوەیەك رۆڵی ورووژاندن بەشێوەیەكی ئاشكرا و راشكاوانە رەت دەكەم، بەڵام ئاساییە رۆڵێكی كۆمەڵایەتی ببینم كە كاریگەریی لە هەستی بینەر و جەماوەر نەكات و، بەشێوەیەك نەبێت كە زیاد پێم بڵێن ئەوەی تۆ دەیكەی زیاد لە پێویستە، چونكە ئاواتی من ئەوەیە بوونی خۆم بسەلمێنم و تەنیا لە رێگای هونەرەكەمەوە سەركەوتوو بم».

Top