ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی: ژمارەی قوربانیانی ئیبۆلا لە ئۆگەندا دەگاتە 44 كەس

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی: ژمارەی قوربانیانی ئیبۆلا لە ئۆگەندا دەگاتە 44 كەس

 

 

 

تێدرۆس ئەدهانۆم گیبریسۆس، بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، تا ئێستا ٤٤ کەس بەهۆی پەتای ئیبۆلا لە ئۆگاندا گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ڤایرۆسی ئیبۆلا له‌ نێوان 60 كه‌سدا له‌ سه‌رانسه‌ری ئەو وڵاتدا دۆزرایه‌وه‌ 25 کەس لە ئەنجامی چارەسەری چاکبوونەوە.

گوتیشی، كە ئەوان نیگەرانن لەوەی كە حاڵەتی زیاتر هەبێت لەو  وڵاتدا و نەدۆزرابێتەوە.  

لە رۆژی 19ی ئەیلولی ئەمساڵ، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئیبۆلا لە هەندێك ناوچەی ئەو وڵاتە، حكومەتی ئۆگاندا قەدەغەی هاتووچۆی راگەیاند.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە نەخۆشی ئیبۆلا بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٧٦ لە کۆنگۆ و سودان سەری هەڵدا و لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ جارێکی دیکە لە ڕۆژئاوای ئەفریقا بڵاوبووەوە.

لە ساڵی ٢٠١٤ تا ٢٠١٧ زیاتر لە ٣٠ هەزار کەس لە وڵاتانی گینیا و لیبێریا و سیرالیۆن تووشی ئەم نەخۆشییە بوون و زیاتر لە ١١ هەزار کەس گیانیان لەدەستدا.

ڤایرۆسی ناوبراو بۆ یەکەمجار لە گوندێکی نزیک ڕووباری ئیبۆلا سەری هەڵداوە، هەربۆیە ناوی نەخۆشی ئیبۆلای لێنراوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top