ماساژی روخسار و گەڕانەوەی گەنجێتی
كیژە لاو و گەنجەكان بۆ ئەوەی هەمیشە بە گەنجی بمێننەوە روو لە ئارایشگاكان دەكەن، ئەوانیش لەوێ لەبری چارەسەر كۆمەڵێك دەرمانی كیمیایان لێدەدەن و نە تەنیا ناگەنە مەبەستی خۆیان بەڵكو لە ماوەی چەند ساڵێكدا زووتر روخساریان تێكدەچێ و بەرەو پیری دەچن.
ئامێرۆكەی FOREO Bear كە زیاتر بۆ ماساژ كردنی روخسار دەبێت، بەهۆی ئەو دوو گۆیە ئاسنەی هەیەتی و بەهۆی گەرمییەك وادەكات خوێن بە باشی هاتووچۆ بكات و خوێنبەرەكان كێشەیان نەبێت. ئامێرەكە بۆ ئەو كچە گەنج و لاوانە دەبێت كە هەرزەكارن و هێشتا نەگەیشتوونەتە قۆناغی بیست ساڵی. ئامێرەكە لەگەڵ مۆبایل پەیوەند دەدرێت و لەوێشدا بەهۆی ئاپێك دەكرێت كۆنترۆڵی ئامێرەكە بكرێت. بەهۆی سووڕانی گۆیەكان، خانەكانی (ATP) گەشە دەكەن و خوێن بە خێرایی جووڵە دەكات. بەردەوام ماساژی ماسوولكەكانی روخسار دەدات وا دەكات ئەو كرێم و دەرمانانەی بەكار دێن زیاتر كاریگەریان هەبێت.